ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر هەمواری یاسای بودجە تایبەت بە هەناردەی نەوتی هەرێم كۆدەبێتەوە

09:47 - 2025-01-21
عیراق
38 جار خوێندراوەتەوە

 ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر چوار پرۆژە یاسای مشتومڕهەڵگر كۆدەبێتەوە، كە دووانیان تایبەتن بە هەرێمی كوردستان و گەلی كورد. بەگوێرەی كارنامەی كۆبوونەوەكان، لە 10 بڕگە پێكهاتووە. چوار بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكە، تایبەتكراوە بە هەمواری یاسای بوودجە تایبەت بە هەناردەی نەوتی هەرێم، هەمواری یاسای باری كەسێتی، هەمواری یاسای لێبووردنی گشتی، پرۆژەیاسای گەڕاندنەوەی زەوی بۆ خاوەنەكانیان. پرۆژەیاساكان بەجۆرێكن، هەمواری یاسای لێبوردنی گشتی تایبەت بە پێكهاتەی سوننە و هەمواری یاسای باری كەسێتی تایبەتە بە پێكهاتەی شیعە، هەروەها هەمواری یاسای بوودجە تایبەت بە نەوتی هەرێم و گەڕاندنەوەی زەوی بۆ خاوەنەكانیان لە كەركوك، تایبەتن بە گەلی كورد. ئەوەش لەكاتێكدایە، تائێستا هیچ رێككەوتنێكی سیاسی گشتگیر بۆ تێپەڕاندنی ئەو پرۆژە یاسایانە لە ئەنجومەنی نوێنەران نەكراوە و بەوهۆیەشەوە لە رابردوودا بەجیا پرۆژەیاساكان چەند جارێك خراونەتە دەنگدانەوە، بەڵام پەسەند نەكراون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان