سابالینكا و جۆکۆڤیچ هەوڵی پارێزگاریکردن لە نازناوەکە دەدەن

11:46 - 2025-01-21
وەرزش
90 جار خوێندراوەتەوە

لەرۆژی یەكشەممەی رابردوو 19 ی ئەم مانگەوە، یەكەم پاڵەوانێتیی لە پاڵەوانێتییە گرنگ و مەزنەكانی تێنسی سەرزەوی دەستیانپێكردووە كە ئەویش گراند سلامی ئوسترالیا ئۆپنە.
لەم پاڵەوانێتییەدا زۆربەی هەرە زۆری یاریزانە ناودار و خاوەن پلە باشەكانی ریزبەندیی كوڕان و خانمانی جیهان بەشداری دەكەن، ئێستا لە هەردوو خولی كوڕان و كچاندا یارییەكان قۆناغەكانی یەكەم و دووەم و سێیەمیان تێپەڕاندووە و لە یارییەكانی قۆناغی چوارەم و 16 یاریزاندایە.

كوڕان
لە یارییەكانی كوڕاندا، كارلۆس ئەلكاراز و زڤیریڤ و جۆكۆڤیچ و تۆمی پۆڵ و یانیک سینەر توانیویانە بگەنە قۆناغی 16 یاریزانی.
خانمان
لە یارییەكانی خولی خانمانیشدا هەروەك چاوڕوان دەكرا، سابالینكا و كۆكۆگۆف و پاوڵا بادۆزا و بافلیچینكۆڤا و شیڤیۆتیك گەیشتونەتە قۆناغی 16 یاریزانی.
ئێستا سەرجەم یارییەکانی قۆناغی 16 یاریزانی کۆتایینهاتووە و یارییەکانی یارییەكانی قۆناغی 8 یاریزانیش بڕیار وایە ئەمڕۆ سێشەممە دەستپێبكەن، گرنگترین یارییەکانی قۆناغی 16 یاریزانی ئەنجامەکانیان بەمشێوەیە بوو،
كوڕان
*ئەلیكسەندەر زڤیریڤ-ئەڵمانیا 3 × 1 ئۆگۆ هۆمبێرت-فەرەنسا.
*نۆڤاک جۆکۆڤیچ-سربیا 3 × 0 گیری لیچکا-چیک.
*یانیک سینەر-ئیتاڵیا 3 × 1 هۆگلەر رۆن-دانیمارک.

خانمان
*ئارینا سابالینكا-بیلۆ روسیا 2 × 0 میرا ئەندرییڤا-روسیا.
*کۆکۆگۆف-ئەمریکا 2 × 1 بیلیندا بینیچیچ-سویسرا.
*ئانستازیا بافلیچینکۆڤا-روسیا 2 × 0 دۆنا ڤیکیچ-کرواتیا.
*مادیسۆن کیز-ئەمریکا 2 × 1 رایباکینا-کازاخستان.
شایانی باسە ساڵی پار سبالینکا پاڵەوانی خولی خانمان و جۆکۆڤیچ پاڵەوانی خولی کوڕان بووە.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان