سویسرا، كۆڕبەندی داڤۆس بەڕێوەدەچێت

سەرۆك كۆمار لەگەڵ سەرۆك و سەركردەی وڵاتان كۆدەبێتەوە

12:31 - 2025-01-21
عیراق
30 جار خوێندراوەتەوە

د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، بەمەبەستی بەشداریی لە كۆبوونەوەكانی كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی، گەیشتە داڤۆسی سویسرا.
لە كۆنفرانسەكەدا، سەرۆك كۆمار لەگەڵ ژمارەیەك لە سەركردەكانی جیهان و سەرۆكی دامەزراوە ئابوورییە جیهانییەكان كۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێكردنی بابەتەكانی جێی بایەخی هاوبەش و پەرەپێدانی میكانیزمی پەیوەندییەكانی نێوان عیراق و وڵاتان و چەسپاندنی بناغەكانی پەیوەندیی ئابووریی دووقۆڵی، ئەوەش بەو ئامانجەی ببێتەمایەی پەرەپێدانی ژێرخانی وڵات و ئابووریی نیشتمانی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان