پەیامێک لە د.یوسف گۆرانەوە
پڕبەدڵ پیرۆزباىى گەرم لە خەڵکى خۆشەویست و چەوساوەى ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان دەکەم، بەبۆنەى دەنگدانى ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق لەسەر هەڵوەشاندنەوەی بەشێک لە بڕیارەکانی سەرکردایەتی شۆڕشی لەناوچووی بەعس، بەم دەنگدانە زەوی و زاری ناوچەکە بۆ خاوەنە ڕاستەقینەکانی لە کورد و تورکمان دەگەڕێتەوە.
بەم کارە خەمێکى قوڵى گەلەکەمان کە چەندین ساڵە هەنگاو و خەباتى لەپێناودا کردوە٫ ئیتر بەدیهات. بەو هیوایەین گیانی کاری پێکەوەیی نێوان پێکهاتەکان زیاتر قوڵتر و متمانەی نێوان لایەنە سیاسییەکان فراوانتر بێت بۆ بەدیهێنانى تەواوى خەون و مافەکانى گەلەکەمان.
بەم بۆنەیەوە جارێکى تر پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی تەواوی خەڵکی کوردستان بەگشتی و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمى کوردستان بەتایبەتی دەکەین، بە ئومێدەوە چاوەڕێی هەوڵ و کۆششی زیاترین تا بەدیهاتنی تەواوی مافەکانی خەڵکی کوردستان بەتایبەت جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠ی دەستوری هەمیشەی عیراق.