سبەی، پێشمەرگەی سلێمانی یاریی هەیە

11:26 - 2025-01-23
وەرزش
44 جار خوێندراوەتەوە

یەكێتیی ناوەندیی بالەی عیراق، وادەی دەستپێكردنی یارییەكانی هەفتەی یەكەمی  قۆناغی 8 یانەی خولی بژاردەی بالەی یانەكانی عیراقی دیارییكرد كە بە (قۆناغی هەشت یانە مەزنەكە) ناونراوە و تەنیا 8 تیپی یانەكانی عیراق تیایدا بەشداریی دەكەن.
لەم قۆناغەی یارییەكاندا، هەردوو یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و هەولێر، وەك دوو یانەی هەرێمی كوردستان لەم قۆناغە و خولەكەشدا بەشداریی دەكەن، لە هەفتەی یەكەمدا پێشمەرگە میوانداریی لە شورتە دەكات، بەڵام یاریی هەولێر بەرامبەر گازی باشوور دواخراوە، لە بەر ئەوەی هەولێر بەشداریی خولی یانەكانی وڵاتانی عەرەبی دەكات كە ئێستا لە قەتەر بەردەوامە.
هەفتەی یەكەم
پێنجشەممە- 23/1
*نەینەوا × میقدادیە - هۆڵی زانكۆی موسڵ.
هەینی – 24/1
*پێشمەرگەی سلێمانی × شورتە -  هۆڵی یانەی پێشمەرگە.
*مەسافی باكوور × دەغارە - هۆڵی یانەی بەلەد لە سەڵاحەدین.
*هەولێر × گازی باشوور - دواخرا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان