پەیامی سەرۆک بافڵ لە چلەمین ساڵیادی شەهیدبوونی مامەریشە و هاوڕێکانیدا

06:58 - 2025-01-24
کوردستان
1343 جار خوێندراوەتەوە

لە چلەمین ساڵیادی شەهیدبوونی مامەریشە و هاوڕێکانی (شەهید سەردار و شەهید موحسین) سەری رێز و خۆشەویستی بێپایانمان لەبەردەم رۆحی نەمریان دادەنەوێنین.

شەهید مامەریشە، ئەفسانەی ژیانی پێشمەرگەیەتی خەباتی رزگاری خوازی گەلی کوردە، کە مێژوویەک بوو لە ئازایەتی و چۆکدانەدان و ورەی شۆڕشی نوێی کورد و کوڕانی یەکێتی.
بەدڵنییایەوە بۆ هەمیشە قوربانیدان و خوێنی رۆڵەکانمان بەرزترین بەهای هەیە و بە شوێنپێیاندا هەنگاودەنێین لەپێناو سەرفرازی گەل و نیشتمانەکەمان.

درود و سڵاو لە گیانی پاک و نەمری شەهید مامەریشە، هاوڕێکانی و سەرجەم شەهیدانی گەلەکەمان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

#بافڵ جەلال تاڵەبانی #سەروەران

بابەتە پەیوەندیدارەکان