راگەیەنراوی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان لەبارەی سووکایەتیکردن بەپێشمەرگەیەک لە کەرکوک

04:38 - 2022-07-24
عیراق
565 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم راگەیەنراوێکی لەبارەی سووکایەتیکردن بەپێشمەرگەیەک لە کەرکوک بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

 ئەوانەی بە تاشینی سمێڵی پێشمەرگەیەک دەیانەوێت سووکایەتی بە کورد و کوردستان بکەن، تێناگەن لەوەی ئەوە لە زەلیلی و داماویانەوەیە بەرامبەر پێشمەرگە، پیاوەتی و جوامێری پێشمەرگە لە شەڕی داعش و جەنگی دژی دیکتاتۆرییەتدا تاقیکراوەتەوە، ئێوە بەم کارەتان جگە لە بێڕێزی بەرامبەر کۆی بەهای مرۆڤایەتی و  بەھا ئاینییەکانی پێکھاتەیەکی گرنگی کوردستان و عیراق و ماناکانی پێکەوەیی و بێ بایەخکردنی هەر هەوڵێک بۆ بەدیهاتنی سەقامگیری و بەرەنگاری  مەترسییەکانی داعش و تیرۆر لەو ناوچانە و شکاندنی شکۆی خۆتان هیچی ترتان نەکردووە، لەم بارەیەوە دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ئامادەیی خۆی نیشان دەدات بۆ تەواوی هاوکاری و پشتیوانی لەو برا پێشمەرگەیە لەڕووی یاساییەوە داواش دەکات لایەنی دەسەڵاتداری عیراق لە حکومەتی عیراق سزای تاوانباران بدەن و قەرەبووی دەروونی و مادی بکەنەوە، تا کەسی تر و لە کاتی تردا بوێری ئەمجۆرە کارانەی نەبێت بەرامبەر پێشمەرگە وەک هێزێکی دەستووری لە عیراقدا.

دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم

بابەتە پەیوەندیدارەکان