ل: ئابووری
پێگەی (گەشەپێدانی عیراق) بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ (كۆنگرەی وزە لە عیراق 2025) بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع ئەلسودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە هۆتێل بابل، لە بەغدای پایتەخت، دەست پێدەكات و بڕیارە سبەینێش بەردەوام بێت.
كۆنگرەكە چەندین گفتوگۆ لە نێوان كەسایەتیی عیراق و نێودەوڵەتییەكاندا بەخۆوە دەبینێت و ژمارەیەك كۆمپانیای تایبەت بە بواری وزەش بەشداریی تێدا دەكەن و قسە لەسەر وزە بە گشتی و وزەی نوێبووەوە دەكرێت.
ئەلمەسرا