20 ساڵ بوو داخرابوو..

كەركوك، سەرجەم رێگە بەربەستكراو و داخراوەكان دەكرێنەوە

11:17 - 2025-01-28
کوردستان
39 جار خوێندراوەتەوە

هێمن ئەحمەد

دوای 20 ساڵ لە داخستنی رێگەی دووسایدی گەڕەكی راپەڕین لە كەركوك، دوێنێ بە بڕیاری رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك، رێگەکە بەڕووی هاتوچۆكردنی شۆفێراندا كرایەوە.
د.ئەحمەد كەركوكی ‎سەرۆكی لیژنەی خزمەتگوزارییەكان لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، بەكوردستانی نوێ-ی راگەیاند: رۆژانە، سكاڵایەكی زۆرمان سەبارەت بەبوونی كۆنكرێتەكانی سەر شەقامی حیسابات پێدەگەیشت و ماوەی چەندین ساڵە بەشێوازێكی ناشارستانی شەقامەكە داخرابوو، بەفەرمانی پارێزگاری كەركوك شەقامی بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی پێشووی هاتووچۆی كەركوك، كە هەردوو گەڕەكی ڕاپەڕین و عەسكەری بەیەكتر دەبەستەوە كرایەوە.
 هەر لەوبارەیەوە عەقید عامر نەریمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی كەركوك، بەكوردستانی نوێ-ی راگەیاند: بەسەرپەشتی فەرماندەی گشتیی پۆلیسی كەركوك و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆ، شەقامەكە بەڕووی شۆفێراندا كرایەوە، كە پێشووتر ئاستەنگی بۆ هاتووچۆی شۆفێران و هاووڵاتیان دروستكردبوو، هەر بەفەرمانی پارێزگاری كەركوك لەمەو دوا هیچ شەقام و گەڕەكێك بەڕووی هاووڵاتیاندا داناخرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان