د.مارلین كەنعان
و: عه‌بدوڵڵا مه‌حمود زه‌نگەنه
ئه‌م فه‌یله‌سووفه هۆشیاری ده‌دات له‌و ده‌ره‌نجامه وێرانكه‌رانه‌ی ده‌شێت زاده‌ی سه‌ركه‌وتن بن، چونكه هیچ سه‌ركه‌وتوویه‌ك به‌ده‌رنابێت له توندوتیژیی و چاوچنۆكیی
دوو وشەی بێ مانان!
بابه‌تی سه‌ركه‌وتن و شكستی په‌یوه‌ند به جه‌نگه‌كانه‌وه، جێی سه‌رنجی بیرمه‌ند و مێژوونووسان بووه، هه‌ندێكیان هه‌ریه‌كه‌و به‌پێی بۆچوونی خۆی له‌ئاستی هه‌ردوو چه‌مكی سه‌ركه‌وتن و شكستدا هه‌ڵوێسته‌یان كردووه. ئه‌نتوان دو سانت ئیگزۆبری فه‌ره‌نسیی ده‌ڵێت: «سه‌ركه‌وتن و شكست دوو وشه‌ی بێمانان و ژیان هه‌میشه لهودیویانهوهیە، چونكه شكست ئه‌گه‌ر گه‌لێك لاواز بكات گه‌لێكی تر وریا ده‌كاته‌وه».
ئاخۆ ده‌بێ فه‌یله‌سووفه‌كان له‌باره‌ی ئه‌و دوو زاراوه‌یه‌وه چی بڵێن؟ مێژوو چیمان پێده‌ڵێت له‌باره‌ی سه‌ركه‌وتووان و شكستخواردووانهوه له هه‌موو جیهاندا؟ با بپرسین چه‌مكی سه‌ركه‌وتن كه‌ی سه‌ریهه‌ڵداوه و له كۆمه‌ڵگه دێرینه‌كاندا چ مانایه‌كی هه‌بووه؟ ئایا سه‌ركه‌وتن تاكه رێگه بووه بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگه‌كان؟ له گۆشه‌نیگای فه‌لسه‌فه‌وه، ده‌كرێت بڵێین سه‌ركه‌وتن له به‌دیهێنانی ئامانجێك و سه‌ركه‌وتنیش له ململانێیه‌كدا زیاتره، ره‌نگه په‌یوه‌ندیش بێت به سه‌ركه‌وتن، بردنه‌وه‌وه، هاوكات له ره‌وتێكی قووڵتری په‌یوه‌ند به «به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كان» و گه‌شه‌سه‌ندنی كه‌سێتی و ئاڵنگارییه ناوخۆییه‌كانیشه‌وه ته‌ماشای بكرێت. هه‌ندێك له فه‌یله‌سووفه‌كان وه‌ك ره‌خنه ئیشیان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه كردووه و ده‌ڵێن: «ده‌شێت هه‌ندێجار سه‌ركه‌وتن ساخته بێت كاتێك له‌سه‌ر حیسابی بیروباوه‌ڕه مرۆییه‌كان و قوربانیدان ده‌بێ به‌وانیتر، یان كاتێك سه‌ركه‌وتن په‌یوه‌ند ده‌كرێت به خۆپه‌رستیی و وێرانكردنه‌وه.»
نه‌هامه‌تیی سه‌ركه‌وتن
سینیكای فه‌یله‌سووفی رواقیی و راوێژكاری سیاسیی، له دێرزه‌مانه‌وه وه‌ك پرسێك بایه‌خ پێنه‌درا و بیری له‌م چه‌مكه كردۆته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی شیشرۆن بگاته ئه‌وه‌ی بڵێت: «هیچ شتێك ناگاته نه‌هامه‌تیی سه‌ركه‌وتن»، له‌و دهقانهیشیدا كە پێمانگه‌یشتووه په‌رۆشیی نابینرێت بۆ سه‌ركه‌وتنه سه‌ربازییه‌كان، بۆیه جگه له‌و رێنماییانه‌ی له‌و «دڵدانهوهیهدا» هه‌ن كه بۆ كلۆدیۆسی ئیمپراتۆری ناردووه له به‌ریتانیا، سینیكا له بنه‌ما و گۆشه‌نیگا گشتییه‌كانی رواقییهتهوه گومانی هه‌بووه له به‌های سه‌ركه‌وتنه‌كان لە جه‌نگدا. له گۆشه‌نیگای ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌وه شته‌كان دوو جۆرن: ئه‌وانه‌ی له چانسه‌وه پێیاندهگهین، ئه‌وانه‌ی له فه‌زیله‌ته‌وه. هه‌رچه‌نده شه‌ڕ هه‌ندێجار چاكه‌ی سه‌ركرده‌ی لێهاتوو ده‌خاته‌ڕوو و ناگات به هیچترین مرۆڤ، به‌ڵام به‌لای سینیكاوه له زۆرینه‌ی باره‌كاندا په‌یوەستە به جۆری یه‌كه‌مه‌وه، گه‌یشتن به‌م دهرهنجامهیش ته‌نها لای رواقییهكان نه‌بووه، ئه‌وه‌تا «ستیلبۆن میگاری» مامۆستای زینۆن له كتێبی «خۆڕاگریی دانا»دا به‌ڕوونیی باس له‌م بیروباوه‌ڕه ده‌كات، له‌كاتی قسه‌كردنیدا له‌گه‌ڵ «دیمتریۆس پۆلیۆركیتس» كه به‌سه‌ریدا سه‌ركه‌تووه و پێیده‌ڵێت: «پێتوانه‌بێت من دۆڕاوم و تۆ سه‌ركه‌وتوویت، چانسی تۆ به‌سه‌ر چانسی مندا سه‌ركه‌وتووه« بۆیه سه‌ركه‌وتن له گۆشه‌نیگای رواقییهكانهوە، وه‌ك پێویستییه‌ك پەیوەست نییه به سیفه‌ته‌كانی سه‌ركرده‌وه و ره‌نگدانه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی كهسێتییهكیش نییە.
سینیكا له‌نامه‌یه‌كیدا له دواین ساڵه‌كانی ته‌مه‌نیدا بۆ لۆكیلیۆس-ی بچووكی ناردووه، كه ئه‌وكاته ده‌سه‌ڵاتداری سهقهڵییه بووه، شه‌به‌نگی ده‌وری كاریزمای كه‌سێتیی سه‌ركه‌وتووی كاڵكردۆته‌وه و له‌و بایهخهیشی كه‌مكردۆته‌وه كە به سه‌ركه‌وتن دراوه، به‌لای ئه‌وه‌وه پرسێكه له به‌های راسته‌قینه‌ی دانا یان پیاوی چاك كه‌مناكاته‌وه، بۆیه به‌لای سینیكاوه، نابێ وه‌ك خێر و چاكه بڕوانرێته سه‌ركه‌وتن، چونكه یه‌كێكه له «گه‌مه‌كانی چانس» و ده‌كرێت كه‌سێك زۆرباش بێت وه‌ك ئهسپارتییهكان له شه‌ڕی «سێرمۆبیلای» بێ ئه‌وه‌ی هیچ هیوایه‌كیان به‌سه‌ركه‌وتن هه‌بووبێت له‌مه‌یدانی شه‌ڕدا. به‌پێچه‌وانه‌یشه‌وه، ده‌شێت كهسێكیتر سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت ئەگه‌رچی بهدئاكاریش بێت، بگره به‌هۆی ئه‌و بهدئاكارییهوه سهركهوتنهكهیشی به‌ده‌ستهێنابێت. بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتن به‌هایه‌كی ئاكاریی نه‌بێت، هاوكات ئه‌ویش به‌هایه‌كی كه‌سێتیی نابێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش به‌خته‌وه‌ریی مسۆگه‌ر ناكات. به‌پێی بنه‌مای«ئۆتارسیای»رواقییهكان، واته هه‌رشتێك به به‌س بزانرێت، حه‌كیمێك خودی خۆی به‌س بێت، شكست هیچی لێناسهنێت و سه‌ركه‌وتنیش هیچی بۆ زیاد ناكات.
ده‌بێت له‌م كۆنتێكسته‌ی فیكری ریواقییهكاندا جیاوازیی بكه‌ین له‌نێوان هه‌ردوو چه‌مكی سه‌ركه‌وتنی ماددیی و ئاكاریی، به‌لای سینیكاوه سه‌ركه‌وتنی ئاكاریی گرنگتره و شكستی سه‌ربازییش شكستی یه‌كجاریی ناگه‌ێنێت، وه‌ك له‌هۆنراوه‌ی «ئه‌لیاده»ی فیرجیلیوس -ی رۆمانیدا هاتووه، له‌وێدا كه ئینیاس قاره‌مان، وه‌ك سینیكا ده‌ڵێت: «توانیویه‌تی شكستی گه‌له‌كه‌ی بكات به كارێكی گه‌وره كه له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و شكسته، ژانری رۆمان به‌رهه‌مبهێنێت و كۆنترۆڵی جیهان بكات.» كه‌واته ئه‌گه‌ر زاراوه ریواقییهكان بهێنینه‌وه ده‌بینین، سه‌ركه‌وتنیش وه‌ك ماڵ و سامان، له‌خۆیدا باش و خراپیش نییه، به‌ڵكو شێوازی بهگهڕخستنەکەیان گرنگیی ئاكاریی و كه‌سێتیی تاك و كۆمه‌ڵگه ده‌رده‌خات. له هه‌ندێك لە ده‌قه‌كانیدا سینیكا، سه‌ركه‌وتن به یه‌كێك له‌و شتانه داده‌نێت كە هاوكار ده‌بێت له گوزه‌راندا، له‌ده‌قی تریشدا دیدی هاوسه‌نگتری هه‌یه و پێیوایه له هه‌ندێ باردا شكست له سه‌ركه‌وتن باشتره، چونكه ره‌فتاركردن به چاكه‌كاریی وه‌ك ئارامگرتن و خۆڕاگریی ده‌ڕه‌خسێنێت، به‌م مانایهیش شكستخواردوو به‌خت یار ده‌بێت، له‌كاتێكدا ره‌نگه سه‌ركه‌وتن ببێته هۆی شانازیكردن و دواتر ده‌رده‌سه‌ریی و ناوخراپبوون و دۆڕان، چونكه هه‌ندێك له ناوداران ده‌توانن شكست بكه‌ن به‌سه‌ركه‌وتن و تهنگانهكانیش بهئامرازی تاقیكردنه‌وه‌ی ئاكاره‌كان. ره‌نگه كه‌سێك بیه‌وێت وه‌ك ریگۆلۆس له‌شكستدا ئازا بێت نه‌ك وه‌ك مایكناس دوای سه‌ركه‌وتن راده‌ستی رابواردنی بێ ئه‌رزش ببێت. ئه‌مه‌یش واته شكست ده‌توانێت وابكات مرۆڤ به‌ره‌نگاری هه‌ندێك هه‌ڵوێست بێته‌وه كە گه‌وهه‌ری ئاكارەکانی بخه‌نه‌ڕوو، بۆ نموونه سوكرات -ی حه‌كیم له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی له شكست باشتر دانا و حه‌كیمیش بوو، نه‌یهێشت سه‌ركه‌وتن گه‌نده‌ڵی بكات، به‌ڵام كاتێك سه‌ركه‌وتوویه‌ك له ئاستی ئاكارجوانیی و پاكیی سوكراتدا نه‌بێت، سینیكا به‌نیگه‌رانییه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌وجۆره سه‌ركه‌وتنه.
ده‌ره‌نجامه وێرانكه‌ره‌كان
بۆیه ئه‌م فه‌یله‌سووفه هۆشیاری ده‌دات له‌و ده‌ره‌نجامه وێرانكه‌رانه‌ی ده‌شێت زاده‌ی سه‌ركه‌وتن بن، چونكه هیچ سه‌ركه‌وتوویه‌ك به‌ده‌رنابێت له توندوتیژیی و چاوچنۆكیی، كاتێكیش سه‌ركه‌وتن بۆ سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت ساته‌وه‌ختی تووشهاتنی به گرژییه ده‌روونییه‌كان، ده‌یخاته به‌رده‌می دوژمنێكی زۆر مه‌ترسیدارتر كه بریتین له‌و حه‌ز و ئاره‌زووانه‌ی بێگومان تووشی دۆڕانی ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌بێ زۆر به وریایی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتندا بكرێت، گه‌رچی ته‌نها سه‌ركه‌وتن تۆمه‌تبار نییه له‌و كرده‌وه خراپانه‌ی سه‌ركه‌وتوو ده‌یانكات، بگره هه‌ندێك سه‌ركه‌وتن ئه‌نجامێكی خراپهكارییهكانه. سینیكا ده‌ڵێت: « سه‌ركه‌وتن له ناكۆكی و شه‌ڕه زۆر تونده‌كاندا، ده‌بێته شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانی پیسیی، چونكه ده‌درێت به‌و لایه‌نه‌ی خراپتره و زیاتریش تینووی بردنه‌وه‌یه».
ده‌كرێت بپرسین: «ئاخۆ ئه‌م هزره یه‌كێك بووە له‌و هۆكارانه‌ی پاڵنه‌ری سینیكا بووە، وه‌ك راوێژكار و ده‌وڵه‌تدار، به‌رده‌وام ئه‌و جۆره سه‌رچڵییه سه‌ربازییانه‌ی بەدڵ نەبووه، ته‌نها بۆ سه‌ركه‌وتن و بێ ئامانجی ستراتیژیی فراوان كراون؟»، به كورتی سینیكا ده‌ڵێت: «سه‌ركه‌وتن هیچ ناگه‌یەنێت ئه‌گه‌ر له فیكری سه‌ركه‌وتوودا هه‌ستێك جێنه‌هێڵێت به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی تووشی لوتبه‌رزیی بكات و ببێته ئاماژه‌ی دابه‌زینی ئاستی ئاكاریی و ده‌رگا له‌سه‌ر تووڕه‌بوونی بكاته‌وه، هه‌روه‌ها هیچیش ناگه‌یەنێت كاتێك ده‌بێته مۆری ئابڕووچوون به‌نێوچه‌وانی شكستخواردوه‌وه كه له‌ساته‌وه‌ختێكدا چانس هاوكاری نه‌بووه بۆ سه‌ركه‌وتن.» سه‌ركه‌وتن وه‌ك پرسێكی فه‌لسه‌فیی له نه‌ریتی ریواقیدا زادەی رێكه‌وت و چانسه، بۆیه ناكرێت به خێری راسته‌قینه‌ی بزانین و بایه‌خێكی ئه‌وتۆی نییه، چونكه ئاماژه نییه بۆ به‌خته‌وه‌ریی و به‌های ئاكاریی بۆ سه‌ركه‌وتوو، هه‌رچه‌نده وادانراوه له شكست باشتره به‌ڵام هه‌ندێجاریش به‌شێوه‌یه‌كی خود دژانه مۆركی نیگهرانكهری ده‌بێت، كه ده‌بێته هۆی خراپكردنی ئاكاری سه‌ركه‌وتوو، له‌كاتێكدا شكستخواردوو ده‌توانێت له نه‌هامه‌تیی شكستیدا چاكه‌كاریی بنوێنێت.
بیركردنه‌وه له‌سه‌ركه‌وتن وه‌ك كۆتا ئامانجی جه‌نگه‌كان پێده‌چێت چه‌مكێكی ئاڵۆز بێت. به‌دێژایی سه‌ده‌كان ئه‌م چه‌مكه قووڵتر بۆته‌وه، ئه‌مه بۆچوونی ته‌نها فه‌یله‌سووفه‌كان نییه به‌ڵكو مێژوونووسانیش له‌به‌راوردی چه‌مكی سه‌ركه‌وتن له‌كۆمه‌ڵگه دێرینه‌كاندا هه‌مان بۆچوونیان هه‌یه. ئه‌مانیش تێبینیان كردووه مێژوو به فه‌رمانی ده‌سه‌ڵاتدار نووسراوه‌ته‌وه، زۆرجار مێژوونووسیش به جوانترین شێوه ده‌یهۆنێته‌وه، بۆیه ده‌شێت راده‌یه‌ك له شێواندن و جوانكردنی سه‌ركه‌وتن كرابێت، لای ئه‌سكه‌نده‌ری گه‌وره سه‌ركه‌وتن ده‌بێته هاومانای پیرۆزی و پێگه، به‌ڵام له‌سه‌ده‌ی هاوچه‌رخدا سه‌ركه‌وتن له‌سیاسه‌تدا بۆته هێڵی رێكخستن و په‌یوه‌ست به «به‌هێزكردنی ده‌وڵه‌ت» وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی سیاسیی فراوانبوونی قه‌ڵه‌مڕه‌ویی جوگرافیی كە به‌هێزتری بكات و ره‌هه‌ندی نوێی بداتێ، سه‌ركه‌وتنی سه‌ربازییش په‌یوه‌ستكراوه به چه‌مكی ئاشتی و رێكخستنی جیهانییه‌وه، هاوشێوه‌ی بنچینه و كۆڵه‌كه‌كانی ئاشتیی كه پشتبه‌ستن به هاوسه‌نگیی هێزه‌كان وایكردووه زه‌وی ببێت به دۆزێكی ستراتیژیی به جه‌نگ و سه‌ركه‌وتن یه‌كلایی بكرێته‌وه. پێده‌چێت دوای په‌یماننامه‌ی ڤێرسای 1919 چه‌مكی سه‌ركه‌وتنی سیاسیی چه‌سپێنرابێت و هه‌ركه‌س له رووی سه‌ربازییه‌وه سه‌ركه‌وتوو بێت له رووی سیاسییشه‌وه به‌سه‌ركه‌وتوو دانراوه، ئه‌مه‌یش وابووه، به‌ڵام به‌لایه‌نی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌مه‌وه، گرفتی سه‌ره‌كیی له په‌یوه‌ندیی نێوان سه‌ركه‌وتنی سه‌ربازی و سیاسی‌دا نه‌ماوه، به‌ڵكو مشت‌ومڕ له په‌یوه‌ندیی سه‌ركه‌وتندایه بهئاشتییهوه، بۆ نموونه ئاشتیی ڤێرسای، نموونه‌ی سه‌ركه‌وتنی ستراتیژیی هاوپه‌یمانان بوو، به‌ڵام ئاشتییه‌كی نادادپەروەرانە بوو، چونكه ئاشتییه‌كه سزا بوو بۆ ئه‌ڵمانیا و ژاپۆن. دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ڵمانییه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وت له رووی سه‌ربازیی و سیاسییشه‌وه شكستیان هێناوه له شه‌ڕدا، به‌و ئاشتییه سه‌پێنراوه قایل نه‌بوون و ئاشتییهكیان به‌باشترزانی به دانوستان بهدهستیبێت كه دواجار هاوپه‌یمانان ره‌تیانكرده‌وه، به‌تایبه‌تیی دوای ئه‌وه‌ی به‌رلین ره‌تیكرده‌وه ئه‌و تاكه به‌رپرسیاری روودانی جه‌نگه‌كه بووبێت. بۆیه ده‌كرێت بڵێن: سه‌ركه‌وتن وه‌همه، بڕوایش به‌سه‌ركه‌وتن مه‌ترسیداره، ئه‌ویش به‌هۆی بوونی وابهستەیی له‌نێوان وێنه‌ی سه‌ركرده‌ی باش و پێویستیی پێشكه‌شكردنی سه‌ركه‌وتن، روونیشه كه سیاسه‌توان خوێندنه‌وه‌یه‌كی بابه‌تیی نییه بۆ كۆتایی جه‌نگ، بگره له‌هه‌وڵدا ده‌بێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌رشتێك خه‌سڵه‌تی ستراتیژیی و سیاسیی و ته‌كتیكیی یان سومبولیی به كۆتاییهێنان به‌جه‌نگ پێبه‌خشێت، دواجار له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌جێندا تایبه‌ته‌كانی ئه‌ودا بێت.
كێشه‌و ململانێكانی سه‌ده‌ی 21 یش چه‌مكی سه‌ركه‌وتنی كرده «تراویلكه، كردە سه‌رابێك» به‌زه‌حمه‌ت به‌ده‌ستبێت، ئه‌مه‌یش له‌میانه‌ی فره‌یی لایه‌نه به‌شداره‌كان له‌كێشه و قورسیی دۆزه مرۆییه‌كان و رۆڵی راگه‌یاندن و زۆریی جه‌نگه ناهاوكووفهكاندا ده‌رده‌كه‌وێت، كه واده‌كه‌ن هه‌ردوو چه‌مكی (سه‌ركه‌وتن و شكست) ئاڵۆزتریش بن، به‌ڵام هێشتا سه‌ركه‌وتن پێویستیی به «به‌دیهێنانی كرداریی ئامانجه سه‌ربازیی و ستراتیژیه‌كانی جه‌نگه‌كه هه‌یه» كه پاڵنه‌ری شه‌ڕه‌كانن، نابێت پێویستیی رێكه‌وتنی هه‌میشه‌یی دادوەرانهیشمان له‌گه‌ڵ دوژمن‌دا بیربچێت كە رێگریی بكات له هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێكی نوێ، به‌بێ به‌دیهێنانی ئه‌م قۆناغانه‌یش ناتوانین باسی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه بكه‌ین كە ته‌نها دوور مه‌ودایانه ده‌پێورێت و لێیشی تێده‌گه‌ین، لەبەرئەوە ئێستا بیرۆكه‌ی سه‌ركه‌وتنی ته‌قلیدیی به‌ده‌ست نایه‌ت.
سه‌رچاوه: ئه‌ندیپێندنت-ی عه‌ره‌بی..