راپۆرت و فۆتۆ: وەفا نەقشبەندی
رۆژانی رابردوو لە ئێران پاڵەوانێتییەكی بەهێزی كاراتێ-سەبكی شۆتۆكان (SKI) ئەنجامدرا، تیایدا ژمارەیەكی زۆر لە یاریزانان لە (5) وڵاتی میوانی پاڵەوانێتییەكە - كوڕان و كچان بەشدارییان كرد، تیپی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بە (36) یاریزانی كوڕان و كچان بەشداریی كرد و توانی لە سەر ئاستی تیم لە كوڕان پلەی دووەمی پاڵەوانێتییەكە و لە كچانیشدا پلەی سێیەم بەدەستبهێنێت و چەندین میدالیش كرایە ملی یاریزانە كوڕ و كچەكانی.
ئەرسەلان مورادی-راهێنەری گشتی تیپی كاراتێی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی، تایبەت بە ستادیۆم وتی: پاڵەوانێتییەكە لە ئاستێكی باڵادا بوو، ژمارەیەكی زۆر لە كچان و كوڕان ركابەری یارییەكانیان دەكرد، پاڵەوانێتییەكەش لەلایەن سەبكی شۆتۆكانی ئێرانەوە سەرپەرشتی دەكرا، بە میوانداریی ئەوان، توانیمان ژمارەیەكی بەرچاوی یاریزان بەشداریی پێ بكەین، سەبكی شۆتۆكانیش یەكێكە لە سەبكە بەهێزەكانی كاراتێ و ساڵانە پاڵەوانێتی بۆ ئەنجام دەدەن.
لەدرێژەی قسەكانیدا مورادی وتی: بە پێویستی دەزانم كە زۆر سوپاسی دەستەی كارگێڕی یانەی پێشمەرگە بكەم، چونكە گەر پاڵپشتیی بەردەوامی ئەوان نەبێت، ئێمە ناتوانین بەردەوام بین، بۆ ئەم پاڵەوانێتییەش وەك هەمیشە پاڵپشتییەكی زۆر باشی کردین، پێش چوونمان بۆ ئێرانیش یاریزانەكانمان بەشداریی كەمپێكی راهێنانمان كردبوو، سەرجەم یاریزانانمان خۆشبەختانە- كوڕان و كچان ئاستێكی زۆر بەهێز و بەرچاویان پێشكەش كرد، چونكە ركابەرییەكان زۆر بەهێز بوون.
لە كۆتا رۆژی پاڵەوانێتییەكەشدا ئەرسەلان مورادی قەڵغانی یانەی پێشمەرگەی پێشكەش بە ئاغای دەشتی جێگری سەرۆكی سەبكی شۆتۆكان و ئاغای ناصری سكرتێری سەپكەكە و ئاغای مەحمودی بەڕێوەبەری پاڵەوانێتییەكە كرد، لە بەرامبەریشدا ئەوانیش خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەو جۆرە پەیوەندی و هەماهەنگییەی لەنێون هەردوو لادا هەیە و سەرسام بوون بە ئاستی بەرزی سەرجەم یاریزانەكان، یەكەمەكانی تیپی پێشمەرگەش ئەم پاڵەوانانە بوون:
كچان تەمەنی (14-15) ساڵ:
-نوا بابان: لەكێشی (-47)كگم/ كۆمیتە، پلەی یەكەم.
-ماریا فەرەیدون:كێشی (-54)كگم/ كۆمیتە، پلەی سێیەم.
-رۆزا وریا: كێشی (-55)كگم /كۆمیتە، پلەی سێیەم.
تەمەنی (16-17) ساڵ:
-ئایە ئومێد: كاتا، پلەی یەكەم.
-ئایە ئومێد: كێشی (-59)كگم/كۆمیتە، پلەی یەكەم.
كۆمیتەی پێشكەوتووان:
-نورا فەرەیدون:كێشی (-61) كگم/كۆمیتە، پلەی دووەم.
-سەنا سەربەست:كێشی (-68) كگم/كۆمیتە، پلەی سێیەم.
كوڕان:
تەمەنی (14-15) ساڵ:
-ئەحمەد حەسەن:كێشی (+63)كگم/ كۆمیتە، پلەی سێیەم.
تەمەنی (16-17) ساڵ:
-ژیرۆ ئاراس: كێشی (-68)كگم/كۆمیتە، پلەی یەكەم.
-مازیار غەفور:كێشی (-61)كگم/كۆمیتە، پلەی یەكەم.
-راهۆز عەباس:كێشی (-61)كگم/ كۆمیتە، پلەی دووەم.
-هەریاد هەردی:كێشی (+76)كگم/ كۆمیتە، پلەی دووەم.
-رەها ئیبراهیم: كاتا، پلەی دووەم.
-ئەحمەد سەروەر: كاتا، پلەی سێیەم.
(21) ساڵ:
-داسیار ئالان: كاتا/ پلەی دووەم.
كۆمیتەی پێشكەوتووان:
-شڤان عوسمان:كێشی (+84)كگم/كۆمیتە،
پلەی یەكەم.