پێی ناوەتە هەفتەی 13 یەمەوە

01:12 - 2025-01-28
وەرزش
35 جار خوێندراوەتەوە

تیپی تۆپی دەستی یانەی سلێمانی لە بەغدا و لە هۆڵی یانەی كەرخ یاریی هەفتەی 12 یەمی خولی بژاردەی یانەكانی عیراقی بەرامبەر یانەی كەرخ  كرد و یارییەكەشی بەم یانەیەی شاری بەغدا دۆڕاند.
ئەم هەفتە نوێیە یارییەكان، لە رۆژی پێنجشەممەی رابردووەوە، 23/1 دەستیانپێكردووەو تا رۆژی شەممە 25/1 بەردەوام بوون، ئەنجامی یارییەكانیش بەمشێوەیە بوون:
پێنجشەممە 23/1
*كەرخ 49 × 23 سلێمانی.
*حەشد 15 × 0 زیقار، لەبەر ئامادەنەبوونی زیقار.
*شورتە 26 × 24 كەربەلا.

هەینی 24/1
*نەوتی بەسرە 25×  26 جەیش.
*كوفە 22 × 25 موسەننا.
شەممە 25/1
*ناسرییە 20 × 32 دیالا – هۆڵی حەیدەر بورهان.
*بەلەدیەی بەسرە 23 × 27 ئەلقاسم – هۆڵی نەوتی بەسرە.
سەبارەت بە ریزبەندیی یانە بەشدارەكانی ئەم خولەش، هەردوو تیپی یانەكانی كەرخ و جەیش، تا هەفتەی 11 یەمنی خوللەكە، 10 یارییان كردووەو هەر 10 یارییەكەیان بردۆتەوە و خاوەنی 30 خاڵ بوون، كەرخ یاریی ئەم هەفتەیەشی لە سلێمانی بردۆتەوە و جەیشیش لە لە نەوتی بەسرە، تەنیا ئەم دوو تیپە سەرجەم یارییەكانیان بردۆتەوە، یەكەم تا پێنجەمی ریزبەندییش بەمشێوەیەیە:
-1 كەرخ (11 یاریی، 33 خاڵ).
-2 جەیش (11 یاریی، 33 خاڵ).
-3 حەشد (11 یاریی، 30 خاڵ).
-4 دیالە (10 یاریی، 27 خاڵ).
-5 شورتە (11 یاریی، 27 خاڵ).
تیپی یانەی سلێمانیش لەو 11 یارییەی كردوونی، 3 یاریی بردۆتەوەو 8 یاریی دۆڕاوەو خاوەنی 9 خاڵە  و لەپلەی 10 یەمدایە، كە 15 یانە بەشداریی تیادا دەكەن.
سبەی چوارشەممە 29/1 یارییەکانی هەفتەی 13 دەستپێدەکەن و رۆژی پێنجشەممەی ئایندە کۆتاییاندێت.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان