شێروانە، پاڵەوانی قۆناغی یەكەمە

01:14 - 2025-01-28
وەرزش
36 جار خوێندراوەتەوە

یارییەكانی خولی نایابی تۆپی پێی یانەكانی كوردستان، هەنگاوێكی نوێی ناو یارییەكانی هەفتەی 15 ی خولەكە كران، شێروانەش هەر لە لووتكەی ریزبەندیدا مایەوە و پاڵەوانی قۆناغی یەكەمی خولەكە بوو.
15 یانە بەشدارەكەی ئەم خولە، سەرجەم یارییەكانی خۆیان لە قۆناغەكەدا كردووە، تەنیا هەردوو یانەی ئاكرێ و هەولێر نەبێت كە یارییەكیان ماوە بیكەن و یارییەكەشیان لەگەڵ یەكتردایە.
پاش تەواو بوونی یارییەكانی قۆناغی یەكەم كە 15 هەفتە یاریی كران و هەر تیپەش 14 یاریی خۆی كردووە.

 یانەی شێروانە
*زۆرترین یاریی بردۆتەوە كە 9 یارییە.
*3 یاریی یەكسان بووەو 2 یارییشی دۆڕاندووە.
*خاوەنی 30 خاڵە و یەكەمی ریزبەندییە.
* 4 خاڵ لە پێش پێشمەرگەی هەولێرەوەیە كە ئەم 26 خاڵی هەیە و دووەمی ریزبەندییە.
*خاوەنی بەهێزترین هێڵی هێرشبەری خولەكەیە و یاریزانەكانی توانیویانە 26 گۆڵ بكەن و 13 گۆڵیشیان لێكراوە.
پاش تەواو بوونی ئەو 15 هەفتەیە لە یاریی بەردەوام، خولەكە ماوەیەك رادەگیرێت بۆ دەستپێكردنی یارییەكانی خولی جامی یانەكانی كوردستان، كە بڕیار وایە كۆتایی ئەم مانگە و رۆژانی 30 و 31/1 بكرێن.

خولی جامی یانەكانی كوردستان
یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان تیروپشكی بۆ خولی جامی یانەكانی كوردستان كردووە و یارییەكانیش دیاریكراون، وا بڕیارە رۆژانی پێنجشەممەو هەینیی ئایندە، 30 و 31/1، یارییەكانی قۆناغی یەكەم بەمشێوەیە بكرێن:

پێنجشەممە 30/1
*پیشەسازی  × هەندرێن.
*زانكۆی جیهان × شەقڵاوە.
*بابان × بازیان.
*چوارقوڕنە × سیروانی نوێ.
*زاخۆ × سێمێل.
*ئاكرێ × رواندز.
*رزگاری × شێروانە.
*خاك × شۆرجە.
هەینی 31/1
*سەیدسادق × چەمچەماڵ.
*پ.هەولێر × هەولێر.
*كۆیە × برایەتی.
*دهۆك  × تەناهی.
*سۆران × هەڵۆ.
*كفری × دەربەندیخان.
*قەڵادزێ  × رانیە.
هەردوو یانەی دهۆك و سۆران لە گروپی ناوچەكانیان چاوەڕوان دەبن.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان