ریـاڵ و بـارسا‌ بێ ئــومێد بوون

01:18 - 2025-01-28
وەرزش
38 جار خوێندراوەتەوە

ئیمان كاوه

ئێرلینگ هالاند -ی یاریزانی نەرویجی و هێرشبەری یانەی مانچستەر سیتی، بە پەیامێکی راشکاوانە، هەڵوێستی خۆی لەبارەی یاریکردن بۆ ریاڵ مەدرید و بارسیلۆنا یەکلاییکردەوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، یانەی مان سیتی، نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی هالاند -ی تا ساڵی 2034 نوێ‌ كرده‌وه‌، دواتریش سەبارەت بە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ سیتی و چوونی بۆ یانه‌كانی بارسیلۆنا و ریال مه‌درید، ناوبراو هه‌موو شتێكی ئاشكرا كرد.
باوکی هالاند پێشتر رایگەیاندبوو، كوڕه‌كه‌ی تەنیا 3 یان 4 ساڵ لە وڵاتێکدا بەسەر دەبات، بۆ ئەوەی ئەزموونی زۆرێک لە خولە گەورەکانی ئەوروپا تاقی بكاته‌وه‌، ئەمەش هیوای بە ریاڵ مەدرید و بارسیلۆنا و یانەکانی دیکە بەخشی، بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی ناوبراو، بەڵام كاتێك گرێبەستەکەی لەگەڵ سیتی بۆ ماوەیەکی تر درێژكرده‌وه،‌ سەرجەم هیواکانی ئەو یانانەی كوشت.
سه‌ره‌تا له‌سه‌ر لێدوانه‌كه‌ی باوكی، هالاند‌‌ وتی: ئه‌و قسانه‌ وته‌ی ئەون نەک قسەی من، ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێک گرێبەستم لەگەڵ یانەی مان سیتی کرد، هەستم دەکرد، لە وڵاتی خۆمم، هه‌روه‌ها هەست بە دڵخۆشییەکی زۆریش دەکەم، خێزانەکەشم زۆر دڵخۆشن لێره‌، لە کۆتاییشدا ئەمە ئەوەیە کە من دەمەوێت.
لە درێژەی قسەکانیدا هالانن وتی؛ ئەو کەسانەی قسەم لەگەڵ کردوون، ئه‌وان منیان قایل کرد بەوەی کە مانه‌وه‌م لێره‌ هەڵبژاردەیەکی دروستە، سەبارەت بە ئەگەری یارییکردن بۆ بارسا و ریاڵ، وتی؛ من تازە گرێبەسته‌كه‌م نوێكردۆته‌وه‌ و ناتوانم جارێ‌ هیچ بڵێم.
لە کۆتایی قسەکانیدا وتی؛ بێگومان من زۆر دڵخۆشم بە هەنگاو نوێیەکەم و بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ئەوەم کە ساڵانێکی زۆر لەم یانەیەدا بەسەر بەرم، هەموو شتەکانیش ئاسایین و شته‌كان هه‌موویان وه‌ك یه‌كن.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان