سەرجەم یارییەكان بۆ یانەكان چارەنوسسازن

10:29 - 2025-01-29
وەرزش
62 جار خوێندراوەتەوە

ئەمشەو، یارییەكانی قۆناغی 36 یانەی چامپیۆنس لیگی ئەوروپا، دواهەنگاوی دەنێت و لەیەك كات و ساتدا سەرجەم یارییەكانی دواجەولەی ئەم پاڵەوانێتییە گرنگەی ئەوروپا دەكرێن.
سەرجەم یارییەكان كە 16 یاریی دەبن، لە یەک کاتدا، سەعات 11 ی شەو دەستپێدەكەن، یارییەكان گرنگی زۆریان بۆ زۆربەی هەرە زۆری یانەكان هەیە، یەكەم بۆ ئەو یانانەی دەیانەوێت بچنە پاڵ لیڤەرپوڵ و بارسیلۆنا و ناوچەی سەركەوتن تا راستەوخۆ قۆناغی دواتر مسۆگەر بكەن و نەكەونە گێژاوی یارییەكانی پلەی ئۆفەوە.
ئەو یانانەی ئەم شەڕە دەكەن زۆرن، بەڵام دیارترینیان، ئەستۆن ڤێللا و مۆناكۆ و فاینۆرد و لیل و برێست و دۆرتمۆند و بایرن مونشن و ریاڵ مەدید دەبن، ئەم یانانە، تا یارییەكانی ئەمشەو لە ناوچەی یارییەكانی پلەی ئۆفدان و نایانەوێت لەم ناوچەیەی ریزبەندیدا بمێننەوە. لەبەرامبەریشدا پاش لیڤەرپوڵ و بارسیلۆنا كە یاریەیكانی ئەمشەویان وەك دوو یاریی دۆستانە وایە، چونكە وەك یەكەم و دووەم یانە سەركەوتنیان بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگەر كردووە، ئەرسناڵ و ئینتەر میلان و ئەی سی میلان و ئەتڵەنتا و بایەر لیڤەركوزن كە سێیەم تا هەشتەمی ریزبەندیی خولەكەن، دەیانەوێت یارییەكانی ئەمشەویان ببنەوە و لە ناوچەی سەركەوتنەوە نەكەونە ناوچەی یارییەكانی پلەی ئۆف.
 ریاڵ مەدرید بە 12 خاڵەوە كە لە پلەی 16 یەمدایە، لەگەڵ برێست یاریی دەكات كە 13 یەمینی ریزبەندییەو 13خاڵیشی هەیە، هەردووكیان هەوڵ بۆ گەیشتن بەناوچەی سەركەوتن دەدەن، مان سیتی  كە 25 –ەمینی ریزبەندییە و 8 خاڵی هەیە، كاتێك لەگەڵ كلوپ بروج -ی بیستەمی ریزبەندیی یاریی دەكات، شەڕی ئەوە دەكات بگاتەوە ناوچەی یارییەكانی پلەی ئۆف، تا لە ناوچەی سووری ریزبەندیی رزگاری ببێت و لە خولەكەدا بمێنێتەوە، كلوپ بروجیش هیوای مانەوەی زۆرە و 11 خاڵی هەیە.
بەهەمان شێوە یاریی مۆناكۆ و ئینتەر میلان، یارییەكی گرنگە و ئینتەر دەیەوێت لەناوچەی سەركەوتندا بمێنێتەوە و مۆناكۆش دەیەوێت بگاتە ناوچەی سەركەوتن، بایەر لیڤەركوزن دوا تیپی ناوچەی سەركەوتنە، 13 خاڵی هەیەو هەشتەمی ریزبەندییە، لەگەڵ سپارتا پراگ یاریی دەكات كە یەكێكە لە یانەكانی ناوچەی سووری ریزبەندیی و هیچ هیوایەكی نەماوە.
یارییەكی گرنگی تر، پاریس سانجێرمانی 22 –یەم كە 10 خاڵی هەیە، لە ئەڵمانیا لەگەڵ شتوتگارت یاریی دەكات، كە ئەمیش وەك ئەو 10 خاڵی هەیەو 24 –ەمینی ریزبەندییە و لەسەر لێواری دابەزین یان مانەوەدایە لە ناوچەی پلەی ئۆف.
 بایرن مونشن هیوای بەسەر كەوتن بۆ ناوچەی سەركەوتن هەیە چونكە 15 یەمینی ریزبەندییەو یارییەكی ئاسانی بەرامبەر براتیسلاڤا هەیە كە ئەم هیچ هیوایەكی نییە، ئەرسنال بەرامبەر جیرۆنا دەیەوێت یارییەكە بباتەوە لە ناوچەی سەركەوتندا بمێنێتەوە، كە ئێستا سێیەمەو 16 خاڵی هەیە، بە تایبەتی جیرۆناش یانەیەكی تری ئاوتی خولەكەیە، ئەتلەتیكۆ مەدریدیش ئێستا پێنجەمە و 15 خاڵی هەیە، یارییەكەشی بەرامبەر ساڵزبۆرۆگی ئاوت بووی خولەكەیە، دیارە یارییەكانی تریش هەموویان زۆر گرنگن و دوا فیكەی یارییەكان دوا ریزبەندیی دەردەخات بەمشێوەیە:
*یەكەم تا هەشتەم، ناوچەی سەركەوتنە و راستەوخۆ دەگەنە قۆناغی 16 یانە.
*نۆیەم تا 24 –ەمینی ریزبەندییش كە 16یانە دەكات،  ناوچەی یارییەكانی پلەی ئۆفە و دواتر جەولەیەكی تری یارییەكان دەكەن تا 8 یانەی سەركەوتوو لەم قۆناغەوە بگەنە قۆناغی 16.
*25 –ەمینی ریزبەندیی تا دوا پلە كە پلەی 36 دەكات، لە خولەكە ئاوت دەبن و یانەكانی ناوچەی سووری ریزبەندیین. 

 

یارییەكان

*برێست          ×  ریاڵ مەدرید.
* مان سیتی      ×  كلوپ بروج.
* بارسیلۆنا        ×  ئەتڵەنتا.
* بایرن مونشن  ×  سلۆڤان براتیسلاڤا.
* ئینتەر میلان   ×  مۆناكۆ.
*جیرۆنا           ×  ئەرسناڵ.
* یۆڤانتۆس      ×  بەنفیكا.
* ب. دۆرتمۆند  × شاختار.
* شتوتگارت     ×  پاریس سانجێرمان.
*ر.ساڵزبۆرگ    × ئە.مەدرید.
*ئوستۆن ڤێللا  × سێڵتیك.
* ئایندهۆڤن    × لیڤەرپوڵ.
* با. لیڤەركوزن × سپارتا پراگ.
* لیل              × فینۆرد رۆتردام.
* د. زەگریب    × میلان.
* یۆنگ بۆیز    × زڤیزدا.
* سپ. لشبۆنە × بۆلۆنیا.
*شتۆرم گراتس × لایبزیگ.

بابەتە پەیوەندیدارەکان