جەزای عەلی ئەمین
گەر میوان بی،
سەرنجە ساردەکانی (زوو)م،
دانە دانە، نا
پێکەوە دەوەرێن!
دڵم، ئەو ترپانەی نامێنێت.
ئاوڕێ، سڵاوێ،
بزەیەکی ئاشقانە ناهێنێ!
گیانیش، هەر نەوای شادیی دەخوێنێ!
ئەوسایش وا دەزانم دنیا
هێندە بچووک دەبێتەوە،
هەر جێی ئێمە دەبێتەوە!
دەم و لێوت، لە بری قسە و باسان
پەلکە گوڵ دەوەرێنێ
بەدەم، بەرامەیانەوە، دەماننوێنێ!
کێ ئاواهی، بە میوانی رادەگات؟
هەر دەرکەوێ،
نیگا و پێڵووی بۆ هەڵبخات؟!
* پێمخۆشە میوانی من بی:
گۆرانییەکی (ماملێ)یە، گیانی شاد بێت.