ئەمڕۆ 10 ساڵ بەسەر شەهیدبوونی لیوا حسێن مەنسور تێپەڕدەبێت، كە لە كاتی كۆنتڕۆڵكردنەوەی گوندی مەلا عەبدوڵڵا و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستانی داعش لەو ناوچەیە شەهیدبوو.
لیوا حوسێن مەنسور، فەرماندەیی هێزەكانی پشتیوانی دووی هێزی پێشمەرگەبوو یەكێك بوو لە ئەفسەرە قارەمانەكانی دەستەی هێرش بردن بۆ سەر گوندی مەلا عەبدوڵڵا، بەڵام بەداخەوە لە كۆنترۆڵكردنەوەی گوندی مەلا عەبدوڵڵا دا شەهیدبوو و خوێنی خۆی بەخشییە ئازادی كوردستان.
لە شەڕی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستانی داعش و بەرگریكردن لە خاكی پیرۆزی كوردستان، چەندین سەركردەی قارەمانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، گیانی خۆیان كردە قوربانی، بۆ بەرگری لە كورستان، میللەتەكەیان، وەك چۆن هەر لە رابرادوشدا یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان حزبی شەهیدان بووە، بە هەزاران شەهیدی قارەمانی بەخشیوەتە خاكی كوردستان، هەمان كات دەیان فەرماندەی و سەركردەی قارەمانی گیان بەخشانە لە هەموو كات و سەردەمێكدا لە مەیدانەكانی بەرگریدا، سنگی خۆیان كردوەتە قەڵغان بۆ پاراستنی خاكی كوردستان و میللەتەكەیان.