پێشمەرگە و سوپای عیراق لە خانەقین کۆبوونەوە

01:48 - 2022-07-25
کوردستان
936 جار خوێندراوەتەوە

یادگار عەلی 

وەفدێکی وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عیراق بەمەبەستی پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکانی نێوانیان، لە خانەقین کۆبوونەوە.
وەفدەکەی هێزەکانی پێشمەرگە پێکهاتبوون لە فەرماندەی هێزەکانی (70) و فەرماندەی میحوەری یەک و نوێنەری میحوەری سێ و وەفدی سوپای عیراقیش لە جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان و فەرماندەی ھێزە وشکانییەکانی عیراق پێکهاتبوون.
لە کۆبوونەوەکەدا کە هەردوولا بەئەرێنی باسیان کرد، تاوتوێی پرسی ھەماھەنگی نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عیراق و پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکانی نێوانیان و پێویستی ھەماھەنگی ھەواڵگری بۆ ڕوبەڕوبونەوەی داعش لە سنوورەکە کرا.

#وەزارەتی پێشمەرگە #سوپای عیراق # خانەقین

بابەتە پەیوەندیدارەکان