ئەم هەفتەیەی تۆپی پێی كوردستان

11:12 - 2025-02-02
وەرزش
37 جار خوێندراوەتەوە


خولی نایاب
یارییەكانی ئەم خولەی تۆپی پێی یانەكانی كوردستان، قۆناغی یەكەمی تەواو بووە، رۆژی سێشەممەی ئایندە 4/2/2025، یارییەكانی قۆناغی دووەمی دەستپێدەكەن.
یارییەكانی یەكەم هەفتەی قۆناغی دووەمی خولەكە، بەمشێوەیەی لای خوارەوە دەبن:
سێشەمە 4/2/2025
*چوارقوڕنە × ئاكرێ.
*پیشەسازی × دەربەندیخان.
*هەندرێن × شێروانە.
چوار شەممە 5/2/2025
*پ.هەولێر × شەقڵاوە.
*زاخۆ × رزگاری.
*برایەتی × رانیە.
شایانی باسە، پاش كۆتاییهاتنی یارییەكانی قۆناغی یەكەم، شێروانە پاڵەوانی ئەم قۆناغەی خولەكە بوو.
خولی پلە یەك
سەبارەت بەخولی پلە یەكی یانەكانی كوردستانیش، رۆژانی پێنجشەممە و هەینی ئایندە یارییەكانی هەفتەی نۆیەم بەمشێوەیە دەكرێن:
پێنجشەممە 6/2/2025
*بازیان × قەڵادزێ – لە یاریگای بازیان.
*شۆرجە × هەڵۆ – لە یاریگای شۆرجە.
*سێمێل × دهۆك – لە یاریگای سێمێل.
*بابان × زانكۆ جیهان –لە یاریگای زانكۆی سلێمانی.
هەینی 7/2/2025
*كفری × سۆران – لە یاریگای كفری.
*تەناهی × رواندز – لە یارگای دهۆك.
*چەمچەماڵ × كۆیە – لە یاریگای چەمچەماڵ.
فوتساڵی خانمان
لە لایەكی تریشەوە خولی فوتساڵی خانمانی یانەكانی كوردستانیش دەستیپێكردوو یارییەكانی هەفتەی یەكەمی كران.
لەم خولەی كوردستاندا تیپی خانمانی 8 یانەی كوردستان بەشداریی دەكەن، بەسەر دوو گروپدا دابەشكراون، یارییەكانی هەفتەی یەكەمیش رۆژی هەینی رابردوو 31/1 كراون و ئەنجامەكانیان بەمشێوەیە بوون:
گروپی یەكەم
*چەمچەماڵ 2 × 3 ئافرەتانی دهۆك.
*رواندز 8 × 1 كۆیە.
گروپی دووەم
*ئافرەتانی سۆران × 1 × 2 سیروانی هەڵەبجە.
*ئافرەتانی هەولێر 0 × 0 زاخۆ.

بابەتە پەیوەندیدارەکان