كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە باكووری خۆرهەڵاتی سوریا

12:11 - 2025-02-02
جیهان
47 جار خوێندراوەتەوە

كەناڵی (الیوم) بڵاویكردەوە، لەژێر رۆشنایی زیادبوونی وشیارییەكان لەبارەی مەترسیی ئیستیغلالكردنی دۆخی سوریا لەلایەن رێكخراوی تیرۆریستی داعش، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەردەوامە لە جموجۆڵە خۆپارێزییەكانی لەناوچەكەدا بەچڕكردنەوە و بەهێزكردنی سەربازی و مانۆڕەكانی و بۆ ئەو مەبەستە هێزی سەربازی و لۆجستی و پزیشكی و سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە فڕۆكە گەیەنراونەتە بنكەی خراب ئەلجەیر لە گوندی رمێلان لە باكوور خۆرهەڵاتی سوریا.
وەك كەناڵەكە باسیكردووە، ئەم جموجۆڵانەی هاوپەیمانان و هێزەكانی ئەمریكا لە چوارچێوەی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی رێكخراوی داعشدایە و ئەو راپۆرتانەش رەتدەكاتەوە كە دەگوترێت هێزەكانی ئەمریكا لە باكوور و خۆرهەڵاتی سوریا دەكشێنەوە، ئەوەش لەكاتێكدایە كە پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند: لەئێستادا بڕیارێك نییە بۆ كشانەوەی هێزەكانمان لە سوریا

بابەتە پەیوەندیدارەکان