حەشارگەیەکی داعش لە سۆماڵ لەلایەن ئەمریکاوە بۆردومانکرا

04:38 - 2025-02-02
جیهان
28 جار خوێندراوەتەوە

لە پەیامێكدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاویكردەوە، بۆیەکەمجار هێرشکرایە سەر حەشارگەکانی داعش لە سۆماڵ و 
بە كەمترین زیان ژمارەیەكی زۆر چەكدار كوژراون. 

سەرۆکی ئەمریکا راشیگەیاندووە، بەهۆی هەڕەشەكانی چەكدارانی داعش بۆسەر ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی، فەرمانی بە هێرشكردنە سەر ئەو چەكدارانە لە حەشارگەكانی سۆماڵ داوە و ژمارەیەكی زۆریشیان لێكوژراوە.

ترەمپ لە پەیامەكەیدا نووسیویەتی: ماوەیەكی زۆر بوو پلانی هێرشكردنە سەر داعش لە سۆماڵ ئامادە كرابوو، بەڵام جۆ بایدن سەرۆكی پێشووی ئەمریكا و ئیدارەكەی ئەو ئۆپەراسیۆنەیان پشتگوێ خستووە بۆیە لەسەر فەرمانی خۆی هێرشەكان ئەنجام دراون.

سەرۆكی ئەمریكا نووسیویەتی پەیامی ئەوان بۆ داعش و هەموو ئەوانەی هێرش دەكەنە سەر ئەمریكییەكان ئەوەیە كە لە هەرشوێنێك بن دەیان دۆزنەوە و دەیانكوژن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان