ڤیلادیمیر پوتن، سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەڕێگەی کەسایەتییەکەیەوە، بەخێرایی سیستمەکان رێکدەخاتەوە و ئەوروپاش ملکەچ دەبێت بۆ بڕیارەکانی.
ڤیلادیمیر پوتن، سەرۆکی رووسیا رایگەیاندووە کە "دەستەبژێری سیاسیی ئەوروپا دژایەتیی ترەمپیان کرد و دەستوەردانیان کرد لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا، بەڵام بردنەوەی ترەمپ تووشی شۆکی کردن.
سەرۆکی رووسیا وتوشیەتی "بەمزووانە ئەوروپا دەکەوێتە ژێر پێی گەورەکەیەوە و بە نەرمیش کلکی دەجوڵێنێت".