بەشە خۆراکێکی دیکە دابەشدەکرێت

09:54 - 2022-07-26
ئابووری
86 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانیی عیراق، دەستپێکردنی پڕۆسەی دابینکردنی شەشەم سەبەتەی خۆراکی لە چوارچێوەی بەرنامەی بەشەخۆراکدا راگەیاند.
عەلا جبوری، وەزیری بازرگانیی عیراق، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: کۆمپانیای گشتیی بازرگانی مادە خۆراکییەکان، کۆتایی هێناوە بە ئامادەکاریی هونەری و ئیداری، بۆ وەرگرتنی مادە خۆراکییەکان و دابەشکردنی بەسەر بریکارەکاندا.
داواشی لە سەرجەم بریکارەکان کردووە، سەردانی کۆگاکان بکەن بۆ وەرگرتنی خۆراکەکان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان