دکتۆر ئارام جەمال میرزا راوێژكاری نەخۆشییەكانی دڵ و قەستەرە لەسلێمانی باس لە بەزیادبوونی نەحۆشییەكانی دڵ دەكات لەناو گەنجاندا لەوبارییەوە بۆ كوردستانی نوێی دەڵێت: شێوازی ژیانكردنی ئێستا هۆكاریی سەرەكیی نەخۆشییەكانی دڵە لە ناو گەنجاندا بەم چەند شێوازێك دەتوانن خۆیان بپارێزن كە ئەمانەن.
-پێویستە گەنجان لە كێشانی جگەرە و نێرگەلە و ڤایپ و ئایكۆس و مەشروب دووربكەونەوە، دەبنەهۆیی رەقبونی مولولەكانی خوێن و تەسكبونەوەی بۆرییەكانی دڵ.
-وەرزشی كاردیۆ بكرێت ئەم جۆرە وەرزشە لێدانی دڵ بەرزدەكاتەوە، لە هەفتەیەكدا پێنج جار بكرێت و لەنێو خولەك كەمتر ئەمەش وەك پاسكیل سواریی و سەركەوتن بەسەر شاخا و مەلە و رۆشتنی خێرا.
-كەمكرنەوەی خوارنی فاستفوود و ئەو خواردنانەی دەبنە هۆیی قەڵەیی چونكە زۆربوونی كێش و قەڵەویی یەكێكە لەو هۆكارانەی پەیدابوونی پەستان و شەكرە و سەرهەڵدانی نەخۆشییەكانی دڵ.
-شەوان خەوتن لەكاتی خۆیدا كە باشترین كات 10 بۆ 11ی شەو كاتێكی زۆر باشە ئەمەش دەبێتە هۆیی كەمكردنەوەیی سترێس و قەلەقیی بەوهۆییەوە دڵ لەنەخۆشی پێشوەختە دەپارێزێت.
-خۆراكی پڕۆتینیی كەم چەوری لە ژەمەكاندا بخورێت وەك گۆشتی بێ چەوریی، گۆشتی باڵندە، ماسی، سپێنەی هیلكە، پاقلەمەنی.
-خۆپاراستن لە چەوریی كۆلیستروڵی ناتەندروست كە هۆكارێكە بۆ بەرزیی كۆلیستروڵی ناوخوێن و چەوریی زیادەی لوولە خوێنبەرەكان و رەقبوونی دیواری لوولەكانی خوێن هۆكارێكە بۆ جەڵدەی دڵ و دەماغ.
-كەمكردنەوەی خوێی یۆد لەناو ژەمەخۆراكەكانی رۆژانەدا ئەمیش دەبێتە هۆیی پاڵەپەستۆی خوێن لە هەموو تەمەنكاندا بەبێ جیاوازیی كە پێویستە گەنجان زیاتر ئاگاداری خۆیان بن تا لە هەڵكشانی تەمەندا زوو لێیان دیاری نەدات.
-لەسەر خێزانەكان پێویستە بۆ پارێزگاریی تەندروستی خۆیان و نەوەكانیان چەوریی تێر بەكارنەهێنن «رۆنی تەنەكە»، بەڵكو باشتروایە رۆنی زەیت بەكاربهێنرێت.
-بۆ هەر كەسێكی گەنج كە تەمەنی لە 15 بۆ 50 ساڵدایە، پێویستە رۆژانە 300 میلیگرام كۆلیستروڵ بخوات بەمەرجێك پشكنینی كۆلیستروڵی كردبێت و کۆرسترۆڵی زیان بەخش لە جەستەیدا كەم بێت یان هەر نەبێت باشترە.
-پێویستە لە ژەمەكانی نێوەڕۆ و ئێواراندا سەوزە بخورێ و رۆژانەش میوە بخورێ سەرچاوەیەكیی باشی ڤیتامین و كانزاكانن و گەرمۆكە و ریشاڵیان تێدایە دەبنەهۆیی كەمكردنەوەی كۆلیستروڵ.