پسپۆڕێكی نەخۆشییەكانی جومگە و ئێسك و رۆماتیزم ئاشكرای دەكات کە سەرهەڵدانیی نەخۆشییەكانی رۆماتیزم و جومگەكان بۆماوەیی و ژینگەیین.
لەو رووەوە د. هێمن مەحمود پسپۆڕیی نەخۆشییەكانی جومگە و ئێسك و رۆماتیزم بە كوردستانی نوێی وت: تائێستا زانست هۆكاریی تەواوی دروستبوونی نەخۆشییەكانی رۆماتیزم و جومگەكانی نەدۆزیوەتەوە، هۆكاریی سەرەكیی سەرهەڵدانیی نەخۆشییەكە بۆماوەیی و ژینگەییە.
دکتۆر هێمن مەحمود روونیشیکردەوە کە هۆكارە بۆماوەییەكان بریتیین لە جینات كە لە جینی HLA-DR 1 هەروەها HLA-DR 4. و هۆكارە ژینگەیەكانیش جگەرەكێشان و بەكتریایی پۆرفیرۆمۆنەس جنجیڤالیس-ن کە دەبێتە هۆی هەوكردنی پووك. وتیشی: ددان نەشۆردن یەكێكە لە هۆكارەكانی ڤایرۆسی پارۆڤارۆسی B19 وEBV.
جەختیشیكردەوە پیسبوونیی كەشوهەوا و زۆربوونی رێژەی دوكەڵ و تەنۆلكەی هەڵواسراو لە هەوادا كاریگەریی لەسەر دروستبوونی نەخۆشیی رۆماتیزم هەیە، جیا لەوانەش، بوونی هەندێك لە دژە تەنیی وەكو Rheumatoid Factor لەگەڵ Anti CCP ، چەند دژەتەنێكیی تر دەبنە هۆی سەرهەڵدانی رۆماتیزمی جومگەكان.
ئەو پزیشكە دەشڵێت: نەخۆشیی رۆماتیزم، یەكێكە لە نەخۆشییە درێژخایەنەكان و چارەسەریی كۆتایی نییە، كەسی تووشبوو پێویستە رێنماییەكانیی پزیشك جێبەجێ بكات كە بەكارهێنانی دەرمانیی پێویستە لەكاتیی خۆیدا.