دەبێت ترەمپ بووەستێنرێت

02:19 - 2025-02-03
جیهان
51 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی رۆژنامەی نیویۆرک تایمز دۆناڵد ترەمپ دوو هەفتەیە پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکای وەرگرتووەتەوە، لەسەر دەستپێکی کار و بڕیارەکانی رۆژنامەی نیویۆرک تایمز رەخنەی توندی لێ دەگرێت و دەنوسێت، ترەمپ هەموو سنوورێکی بەزاندووە و بڕیاری نا دەستووری دەردەکات، نە حساب بۆ کۆنگرێس دەکات و نە بۆ راوێژکار و بەرپرسە باڵاکانی کۆشکی سپیش، هەر بەتەنها و بۆ خۆی بڕیار دەردەکات بەبێ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ کەسێکی تر. ئەوە رەخنەی لێ بگرێت لێی تووڕەدەبێت و هەر میدیایەکیش لەسەری بنووسێت، گوێی پێنادات.
 رۆژنامەکە راشیگەیاندووە کە دەبێت ئەو سەرۆکە لە زیادەڕۆییەکانی بووەستێنرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان