هەفتەی رابردوو دۆناڵد ترەمپ تەلەفۆنی بۆ خاتوو» میتی فریدریکسن» ی سەرۆک وەزیرانی دانیمارک کردووە و داوای فرۆشتنی گرینلاندی لێکردووە و ئەویش رەتیکردووەتەوە، بەپێی میدیاکانی دانیمارک، ئەو داوایەی ترەمپ بێزارکەر و ناواقیعیە، شەڕفرۆشتنە بە وڵاتێکی ئەوروپا و ئەندامی ناتۆ، بۆیە شەڕەکە تەنها لەگەڵ دانیمارکدا نییە، بەڵکو لەگەڵ هەموو ئەوروپادایە و دەبێت خۆیانی بۆ ئامادەبکەن.
گرینلاند بۆیە جێی سەرنجی ترەمپە، چونکە گەورەترین دوورگەی جیهانە کە شوێنێکی ستراتیژی و سامانێکی بەکارنەهێنراوی کانزا و نەوتی هەیە، بەشێکە لە دانیمارک، بەڵام حکومەتێکی خۆبەڕێوەبەریی هەیە و دانیشتوانەکەی 57 هەزار کەسن، ترەمپ 77 ملیار دۆلاری پێداوە، بەڵام ئیدارەی دوورگەکە و دانیمارکییەکان بەگشتی پێی رازی نین و دەستبەرداری نابن. ئەگەر بەو نرخە بفرۆشرێت، هەر تاکێکی دانیشتووی دوورگەکە 135 دەفتەر دۆلاریان بەردەکەوێت.