کوژرانی سەلوان مۆمیکا چی دەگەیەنێت؟

02:25 - 2025-02-03
جیهان
47 جار خوێندراوەتەوە

لەچەند رۆژی رابردوودا «سەلوان مۆمیکا» پەنابەری کرستیانی عیراقی لە سوید کوژرا، ئەو گەنجە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لە دژی ئایینی ئیسلام پۆست و ڤیدیۆی بڵاودەکردەوە و وەک چالاکوانێک خۆی نمایش دەکرد.
 لەسەر کوژرانەکەی، رۆژنامەی ئێکسپرێسنی سویدی نووسویەتی: «ئەگەر سەلوان بەهۆی ئەوەی مافی ئازادیی رادەربڕینی بەکارهێناوە کوژرابێت، ئەوا هێرشێکە بۆ سەر سوید، بێ گوێدانە ئەوەی کە ئایا لەلایەن توندڕەوەکانەوە کوژراوە یان دەزگای هەواڵگریی بیانی یان هەر کەسێکی تر. کوشتنەکە گورزێکی جددییە لە ئازادیی رادەربڕین و توانای کردەیی رەخنەگرتن لە ئیسلام.
 رۆژنامەکە دەپرسێت: ئایا ئەگەر پێچەوانەی ئەوە لە وڵاتێکی ئیسلامیدا رووبدات کەسەکە دەکوژرێت؟

بابەتە پەیوەندیدارەکان