خولی نایابی باسکەی یانەکانی عیراق، پێی ناوه‌ته هه‌فته‌ی 19 یه‌م و 20 -ی یارییه‌كانییه‌وه، رۆژی پێنجشه‌ممه 23/1 یارییه‌كانی ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه ئەم دوو جه‌ولەیە لە یارییەکان، بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام ده‌بن، له‌م خوله‌دا ته‌نیا دوو یانه‌ی كوردستان به‌شدارن، ئه‌وانیش زاخۆ و گازی باكووره، زاخۆ چواره‌م و گازی باكووری شاری کەرکوک -ە کە حه‌وته‌می ریزبه‌ندییه، جه‌وله‌كانی داهاتووش هه‌ردووكیان دوو یاریی تر ده‌كه‌ن، گازی باكوور هه‌ردوو یارییه‌كه‌ی له یاریگای خۆیدا و زاخۆش یارییه‌كیان له یاریگای خۆی و ئه‌وه‌ی تریان له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا ده‌كات، به‌مشێوه‌یه:
پێنجشه‌ممه 23/1
*تیجاره × كاره‌با.
*حه‌شدی شه‌عبی × دیفاع جه‌وی.
*حلله × زاخۆ.
گازی باكوور × كه‌رخ.
شه‌ممه 25/1
*شورته × كاره‌با.
یه‌كشه‌ممه 26/1
*گازی باكوور × تیجاره.
*زاخۆ × دیجله جامیعه.
دووشه‌ممه 27/1
*حه‌شدی شه‌عبی × حلله.
سه‌باره‌ت به ریزبه‌ندیی یانه به‌شداره‌كانیش، به‌ر له ده‌ستپێكردنی ئه‌م یارییانه، ریزبه‌ندییه‌كه به‌مشێوه‌یه‌یه كه هه‌ر تیپه‌و 18 یاریی كردووه:
-1 دیفاع جه‌وی (15 بردنه‌وه)(3 دۆڕان)(33 خاڵ).
-2 دیجله جامیعه (14 بردنه‌وه)(4 دۆڕان)(32 خاڵ).
-3 شورته (12 بردنه‌وه)(6 دۆڕان)(30 خاڵ).
-4 زاخۆ (11 بردنه‌وه)(7 دۆڕان)(29 خاڵ).
-5 حه‌شدی شه‌عبی (9 بردنه‌وه)(9 دۆڕان)(28 خاڵ).
-6 كه‌رخ(8 بردنه‌وه)(10 دۆڕان)(28 خاڵ).
-7 گازی باكوور(9 بردنه‌وه)(9 دۆڕان)(27 خاڵ).
-8 حلله(7 بردنه‌وه)(11دۆڕان)(27 خاڵ).
-9 كاره‌با(3 بردنه‌وه)(15 دۆڕان)(22 خاڵ).
-10 تیجاره(2 بردنه‌وه)(16 دۆڕان)(20 خاڵ).
شایانی باسە، دیفاع جه‌وی و دیجله جامیعه و شورته، ته‌نیا سێ یانه‌ی به‌شداریی خولی نایابی باسكه‌ی یانه‌كانی عیراقن، پاش تێپه‌ڕ بوونی 18 هه‌فته به‌سه‌ر یارییه‌كانی ئه‌م خوله‌دا، كۆی خاڵه‌كانیان سنوری 30 خاڵی تێپه‌ڕاندووە.