ئەحمەد شەرع سەرۆك كۆماری قۆناغی راگوزەر لەسوریا مەزەندە دەكات رێکارەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی سوریا چوار بۆ پێنج ساڵی تر بخایەنێت، چونكە پێویستیان بە ژێرخانێك هەیە، ئەم ژێرخانەش پێویستی بە كات هەیە.
روونیشیكردەوە، دەسەڵاتدارانی سوریا پێویستیان بە یەكخستنی داتاكانی دانیشتوانی وڵاتەكە دەبێت بۆ نوێكردنەوەی داتاكانی هەڵبژاردنەكان چونكە بەبێ ئەوە هەر هەڵبژاردنێك بکرێت دەخرێتە ژێر پرسیارەوە.
لەبارەی دانوستانەكانیان لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات ئەحمەد شەرع وتی، دانوستانەكان بەردەوامن، ئامانج لێیان گەیشتنە بە رێككەوتنێك كە سوریایەكی یەكپارچە هەبێت و چەكیش كۆنتڕۆڵكراو بێت.
وتیشی، هەسەدە ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ رێکەوتن، بەڵام هەندێك ناكۆكی لەبارەی وردەكارییەكان هەن هەربۆیە دەبێت پارێزگاری لە نهێنیبونی ئەو دانوستانانە بكەن تا سەردەكەون، چونكە زۆر لایەن هەن لە بەرژەوەندییاندا نییە ئەو دانوستانانە سەركەوتوبن.