لە میدیای سورییەوە

نەتەوەیەكگرتووەكان چاودێریی بەرەوپێشچوونەکانی سوریا دەكات

12:25 - 2025-02-04
جیهان
46 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەی (السوري الیوم) بڵاویكردەوە، ئەنتۆنیۆ گوتێرێز سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان رایگەیاندووە: ئیدارەی نوێی سوریا لەسەر رێگەیەكی راست بۆ پێشەوە هەنگاو دەنێت ئەوە سەرەڕای هەندێك پرس كە هێشتا دوودڵی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی زیاتر دەكات.
گۆتێرێز ئاماژەی بەوەشكردووە، گرنگە قۆناغی گواستنەوەی دەسەڵاتی سوریا تەواوی لایەنەكانی سوریا لەخۆی بگرێت و نەتەوەیەكگرتووەكانیش لە نزیكەوە چاودێریی بەرەوپێشچوونەکانی سوریا دەكات، لەگەڵ ئەوەشدا، سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان ئامادەنەبوو تەواوی ئەو بابەتانە روون بكاتەوە كە پەیوەندیی بە نەتەوەیەكگرتووەكانەوە هەیە لە ئێستادا.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان