لە میدیای تورکییەوە

ئافاد: ئەگەری روودانی بوومەلەرزە هەیە

12:28 - 2025-02-04
جیهان
58 جار خوێندراوەتەوە

دەریای ئیجە وەك شانەیەك دەلەرزێت. چالاكییە بومەلەرزەییەكان لە دوورگەی گەشتیاریی سانتۆرینی لە یۆنان و دەوروبەری ترسی لێكەوتووەتەوە. لەماوەی 48 سەعاتی رابردوودا زیاتر لە 250 بوومەلەرزە بە هەموو قەبارەكانی روویداوە. سەرۆكی بەشی بوومەلەرزەی ئافاد، پ.د.ئاكگون لە كاتی هەڵسەنگاندنی «گەردەلولی بوومەلەرزە» لە دەریای ئیجەدا،  ئاماژەی بەوەدا كە رەنگە بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6 و سەرووتر رووبدات.
پ.د.ئاكگون ئاماژەی بەوەشكرد:  زریانێكی بوومەلەرزە لە دەریای ئیجە روویداوە كە ئەمانە بومەلەرزەی سروشتین و بەهۆی شوێنی خۆیانەوە، هەروەها ژینگەیەكی جیۆلۆجی لە ناوچەكەدا هەیە كە ئاسانكاریی بۆ بوومەلەرزە دەكات و ئەگەری تەقینەوەی بوركانیش هەیە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان