قوباد تاڵەبانی، لە پەیجی خۆی لە فەیسبووک، نووسیویەتی: لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق گفتوگۆمان كرد لەبارەی دواگۆڕانكارییەكان و رێكارەكانی چارەسەركردنی ریشەیی گرفتە داراییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كە لەئێستادا هەنگاوی زۆر باش نراوە لەلایەن هەردوو حكومەتەوە بۆ چارەسەركردنی یەكجاریی كێشەكە.
هەروەها باسی هەوڵەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستانمان كرد و بەڕێز سودانی، پشتیوانی خۆی دەربڕی بۆ گفتوگۆكانی نێوان لایەنەكان و تەواوكردنی هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێ لە هەرێمی كوردستان.
سەبارەت بە گۆڕانكارییە ئەمنی و سیاسییەكانی ناوچەكە و چۆنیەتی پاراستنی ئاسایشی عیراق لە هەر ئەگەرێكی نەخوازراو، جەختمانكردەوە لەسەر گرنگیی هەماهەنگیی زیاتر لەنێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ.