راگه‌يه‌نراوى دواهەمین کۆبوونەوی ليژنه‌ى هاوبه‌شى دانوستانكارى پارتى و يه‌كێتی

04:07 - 2025-02-04
کوردستان
141 جار خوێندراوەتەوە

راگه‌يه‌نراوى ليژنه‌ى هاوبه‌شى دانوستانكارى پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان.
ئه‌مڕۆ 4ى شوباتى 2025 له‌ هه‌ولێر، ليژنه‌ى هاوبه‌شى دانوستانكارى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان و پارتى ديموكراتى كوردستان، دواهه‌مين كۆبوونه‌وه‌ى خۆى ئه‌نجامدا، ئه‌وه‌ش دواى چه‌ندين دانیشتنی چڕوپڕ و گفتوگۆى بنياتنه‌رانه‌ به‌مه‌به‌ستى كارى هاوبه‌ش له‌ قۆناغى داهاتووى حوكمڕانيدا، به‌شێوه‌يه‌ك كه‌ له‌ ئاستى قۆناغی هه‌ستیاری ئێستا و چاوه‌ڕوانيى هاووڵاتييانى هه‌رێمى كوردستاندا بێت. 
له‌ ميانى كۆبوونه‌وه‌كاندا، لێكگه‌يشتنى هاوبه‌ش و رێكه‌وتنى سه‌ره‌تايى له‌سه‌ر زۆربه‌ى ته‌وه‌ره‌كان هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌ و ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كان ده‌خرێته به‌رده‌ستى ليژنه‌ى باڵاى دانوستانكارى هه‌ردوولا بۆ يه‌كلاكردنه‌وه‌ى.

بابەتە پەیوەندیدارەکان