رێکخراوەکانی ڕۆشنایی دڵ و خانەوادە دێرینەکان خەڵاتی رێزلێنان و پێزانین پێشکەشی عیماد ئەحمەد دەکەن

04:51 - 2025-02-04
کوردستان
1583 جار خوێندراوەتەوە

هەردوو رێکخراوی ڕۆشنایی دڵ بۆ خزمەتی نابینایان و رێکخراوی خانەوادە دێرینەکان، خەڵاتی رێزلێنان و پێزانین پێشکەش بە عیماد ئەحمەد، لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری دەکەن لەپای پشتگیریکردن و پشتیوانییەکانی بۆ سەرخستنی کارەکانیان.
عیماد ئەحمەد، لێپرسراوی مەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاری لە دوو دیداری جیادا پێشوازی لە بەشێک لە ستافی هەردوو رێکخراوی رۆشنایی دڵ بۆ خزمەتی نابینایان و رێکخراوی خانەوادە دێرینەکان کرد.
لە دیدارەکەدا عیماد ئەحمەد رۆڵی هەردوو رێکخراوەکەی بەرزنرخاند لە خزمەتکردنی بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و پاراستنی رەسەنایەتی سلێمانی و رایگەیاند، وەک یەکێتی و مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری وەک هەمیشە پشتیوان و هاریکارتان دەبین بۆ سەرخستنی ئەرکەکانتان و هەر هەنگاو پڕۆژەیەکیشتان لە خزمەتی خاوەن پێداویستییە تایبەت و نابینایان و پاراستنی مافەکانتان بێت لەگەڵتان دەبین و خزمەتکردنیشتان بەئەرکی خۆمانی دەزانین.
سەبارەت بە سلێمانی و خزمەتکردنی، عیماد ئەحمەد ستایشی کارەکانی رێکخراوی خانەوادە دێرینەکانی کرد و دووپاتیکردەوە، پاراستنی کولتوور و  رەسەنایەتی سلێمانی ئەرکی هەموو لایەکە و بۆ چالاکی و خەمخۆریشتان بۆ ئەم شارە و رێزگرتن لە مێژووی سیاسی و کۆمەڵایەتیەکەی هەر ئەرکێک بە ئێمە بسپێرن جێبەجێدەکەین و هاوکارتان دەبین لە خزمەتکردنی سلێمانی، چونکە ئەم شارە چاکەی بەسەر هەموومانەوە هەیە و قەرزداری خەڵکەکەی و مێژووەکەین و هەمیشە مایەی شانازییمان

لە بەرامبەردا رێکخراوەکانی رۆشنایی دڵ بۆ خزمەتی نابینایان و خانەوادە دێرینەکان سوپاسی پشتگیرییە بەردەوامەکانی عیماد ئەحمەدیان کرد کە لە هەموو ئەرک و پۆستە ئیداری و حزبییەکاندا هاوکار بووە و خزمەتی چین و توێژەکانی کردوە و لەپای رۆڵ و ئەو خزمەتانەی پێشکەشی کردووە خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێشکەشکرد.

#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان