شه‌وی رابردوو، له سلێمانی، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، راسته‌وخۆ سه‌ردانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی مانگرتووی كرد و گوێبیستی داخوازییه ره‌واكانیان بوو، هه‌ڵوێستی خۆی و مه‌كته‌بی سیاسی و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان-ی بۆ روونكردنه‌وه و به‌ڵێنیدا كه پشتیوان و سه‌رخه‌ری داواكارییه ره‌واكانیان بێت.
له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌وه، وتەبێژی مانگرتووان رایگه‌یاند: سه‌ردانه‌كه‌ی بافڵ جه‌لال تاڵــه‌بانی، به‌رزده‌نــرخێنین، وتیشی: رێڕه‌وه راسته‌كه‌ی حوكمڕانی، گوێگرتنه له خه‌ڵك.