رەسمی گومرکی خواردن و کەرەستەی بیناسازی کەمکرایەوە

10:56 - 2022-07-26
ئابووری
98 جار خوێندراوەتەوە

لە راگەیەنراوێکدا، وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە: بە فەرمانی وەزیری دارایی، رەسمی گومرکیی بابەتەکانی خواردن و بیناسازی و کاڵاکانی رۆژانە، کەمکراوەتەوە.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی داراییدا هاتووە: له‌ پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و هه‌رزانكردنی نرخی كاڵاكان و زیادكردنی جووڵه‌ی بازرگانی، له‌ دوای سه‌ردانیكردنی وەزیری دارایی بۆ دەروازە سنوورییه‌كان و كۆبوونه‌وەی‌ له‌گه‌ڵ بەرپرسانی گومرك و بازرگانان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، بڕیاردرا به‌ چاوخشاندنه‌وه‌ و كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ها و ره‌سمی گومركی بۆ بابه‌ته‌كانی خواردن و بیناسازی و كاڵاكانی به‌كاربردنی رۆژانه‌ كه‌ بریتین له‌ 171 كاڵای جۆراوجۆر.

بابەتە پەیوەندیدارەکان