فلاشی ئابووری

كریس رایت بوو بە وەزیری وزەی ئەمریكا

10:31 - 2025-02-05
ئابووری
42 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا بڕیارێكی پەسەندكرد، بۆ دامەزراندنی كریس رایت-ی بەڕێوەبەری كۆمپانیای (لیبریتی ئینێرجی) وەك وەزیری وزەی ئەمریكا.
كریس رایت، دەبێتە پشتیوانێكی گەورە بۆ دۆناڵد ترەمپ لە هەوڵەكانیدا بۆ پەرەپێدانی كەرتی وزەی ئەمریكا، لەبەر ئەوەی رایت نەیارێكی راشكاوی سیاسەتی پارێزگاریی لە ژینگەیە و بە بڕوای ئەو پەرەپێدانی كەرتی وزە لە سەروو هەموو شتێكەوەیە.
سكای نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان