پرسەنامەی سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی رۆژنامەنووس، وریا حەمەکەریم

11:17 - 2025-02-06
کوردستان
290 جار خوێندراوەتەوە

لەدڵەوە نیگەران و غەمباربووم بە کۆچی دوایی ناوەختی رۆژنامەنووس کاک (وریا حەمەکەریم) کە لە رووداوێکی دڵتەزێندا گیانی سپارد.

بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆمان بە کەسوکار و بنەماڵە و خانەوادە سەربەرز و قوربانی بەخشەکەیان و رۆژنامەنووسان و هاوڕێیانی دەکەم و بەشداریی ماتەمیانم. 

لەخوای گەورە داواکارین گیانی رۆژنامەنووسی بە ئەزموون و خۆشەویست کاک وریا بە بەهەشتی بەرین شادبکات، سەبووری و ئارامی بەهەموو لایەک ببەخشێت.  

دڵسۆزتان 
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان