بەهۆی هەڵچوونی گڕكانەوە لە هەرێمی كاگۆشیما لە باشووری خۆرهەڵاتی ژاپۆن، حكومەتی تۆكیۆ باری نائاسایی لە بەرزترین ئاستدا راگەیاند.
ئاژانسی هەواڵی ژاپۆن بڵاویكردۆتەوە: گڕكانی ساكوراجیما زۆر چالاك بووە، بەو هۆیەشەوە بەرپرسانی كەشناسیی هەرێمەكە ناچاربوون باری نائاسایی پلە پێنج رابگەیەنن، كە گواستنەوەی دانیشتوانی ناوچەكە دەگرێتەوە.
بە وتەی بەرپرسانی هەرێمەكە، دوای تەقینەوەی گڕكانەكە، بەردی گڕكانی و خۆڵەمێش بە بەرزی دوو كیلۆمەتر و نیو لە شوێنی گڕكانەكەوە هاتۆتە دەرەوە و زیانی بە ناوچەكە گەیاندووە و مەترسیشی بۆ سەر دانیشتوان دروستكردووە، بەڵام تائێستا زیانی گیانی رانەگەیەنراوە.
رۆژی یەكشەممەی رابردوو، گڕكانی كاگۆشیما لە باشووری ژاپۆن تەقییەوە و دووكەڵ و خۆڵەمێش دەوروبەری ناوچەكەیان داپۆشی و بەرپرسانی ناوچەكەش هۆشدارییانداوە لەوەی كە ئەگەری بڵاوبوونەوەی بەردی گڕكانی و خۆڵەمێش لە دوو بۆ سێ كیلۆمەتر لە شوێنی رووداوەكە هەیە.
سەرچاوە/ ئاژانسەكان