ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، ئەو نەوتەی حكومەتی عیراق بڕیاری لەسەر داوە بۆ سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستانە و سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەكان دەست بە دابەشكردنی كراوە و لە سلێمانیش دابەشدەكرێت.
چرۆ حەمە شەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، ئەو 50 ملیۆن لیترەی حكومەتی عیراق بڕیاریداوە بۆ هەرێمی كوردستانی بنێرێت سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەكان دەستکراوە بە دابەشکردنی و دواتر لە شارەكان دابەشدەكرێت.
وتیشی، دوای دابەشكردنی نەوتی سپی لە هەڵەبجە راستەوخۆ لە سلێمانی ئەو بڕەی تەرخانكراوە بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشدەكرێت.