یەکێتی دووەمین دیداری خۆی لە موسڵەوە دەست پێدەکات

02:33 - 2025-02-08
کوردستان
1909 جار خوێندراوەتەوە

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دووەمین دیداری خۆی ئەنجامدەدات و بڕیارە کاروانی ئەم دیدارە لە موسڵەوە بکەوێتەڕێ لە رۆژی ١٥ی شوباتی ٢٠٢٥ و دواتر بازنە و ناوچەجیاجیاکانی هەرێم و عیراق بگرێتەوە.
ئەمڕۆ ٨-٢-٢٠٢٥ لە مەڵبەندی دیراساتی گشتی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای دیداری یەکێتیی ئەنجامدرا. بەنوێنەرایەتی هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری دیدار، هەڤاڵ د یوسف گۆران، سەرپەرشتی کۆبونەوەکەی کرد.
کۆبوونەوە تایبەت بوو بە تەوەرەکانی دیداری دووەم و دەستپێکی دیدارەکە بوو، بڕیار درا کاروانی دیدار لە پارێزگای نەینەوا (موسڵ) دەست پێبکات و پاشان هەرێم و شوێنەکانی تری مەیدانی خەباتی یەکێتی بگرێتەوە.
بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەسەندکراوی کۆنگرەی پێنجەم، دیداری یەکێتی چالاکییەکی رەسمیی دەورییە و بەشێکە لە وێستگەکانی خەباتی فراوانی هەڤاڵانە.
یەکەم دیداری یەکێتی بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی لە ١٢-٣-٢٠٢٢ دەستپێکرد و لە ٣١-٥-٢٠٢٢ کۆتایی بەکارەکانی هێنا و سیاسەتەکانی یەکێتی لە بوارە جیاجیاکاندا داڕشت و بووە بنەمایەک بۆ سیاسەتی گشتی یەکێتی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان