وردەکاریی سکاڵای سەرۆک کۆمار لەسەر سەرۆک وەزیران لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

09:14 - 2025-02-09
کوردستان
1550 جار خوێندراوەتەوە

د.لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق لە بارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە سکاڵای یاسایی لە دادگای فیدڕاڵی عیراق، لەسەر سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و وەزیری دارایی عیراق تۆمارکرد.

سكاڵاكەی سەرۆك كۆمار لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و پابەندكردنی وەزارەتی دارایی عیراقە بە خەرجكردنی مووچە.

سكاڵاكەی سەرۆك كۆمار كە دادگای باڵای فیدراڵی عیراق بڵاویكردووەتەوە لە چوار خاڵ پێكهاتووە و داوادەكرێت فەرمانێكی وەلائیی خێرا بە پابەندكردنی وەزارەتی دارایی عیراق بە خەرجكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

هاوکات، پابەندكردنی وەزارەتی دارایی عیراق بە خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە شێوەیەكی بەردەوام بەبێ وەستان.

سكاڵاكەی سەرۆك كۆمار بۆ جێبەجێكردنی بەبانكیكردنی مووچەیە بە پێی رێنماییەكانی بەبانكیكردن.

لە سکاڵاکەدا هاتووە، بەبانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هاوشێوەی ئەو رێكارانە بێت كە لە حكومەتی عیراق دەگیرێنەبەر.

بابەتە پەیوەندیدارەکان