گوێ لە داواکارییەکانیان دەگرێت

قوباد تاڵەبانی، دەچێتە نێو خێمەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتوو

12:11 - 2025-02-10
کوردستان
201 جار خوێندراوەتەوە
مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتوو

سەرلەبەیانی دوێنێ، لە سلێمانی، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، سەردانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتووی كرد.
سەردانەكە لە بەرەبەیانێكی ساردی شاری سلێمانیدا، ئەنجامدرا، بەمەبەستی هەواڵپرسین لە تەندروستیی مانگرتووان  و گوێگرتن لە داواكارییە رەواكانیان.
جێی بیرهێنانەوەیە كە پێشتریش بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، دوای گەڕانەوەی لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، راستەوخۆ سەردانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتووی كرد و گوێبیستی داخوازییە رەواكانیان بوو، هەڵوێستی خۆی و مەكتەبی سیاسی و یەكێتی، بۆ روونكردنەوە و بەڵێنیدا كە پشتیوان و سەرخەری داواكارییە رەواكانیان بێت.

# قوباد تاڵە‌بانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان