لەو سەردانەدا مەکتەبی سکرتارییەت دوای بەخشینی چەپکە گوڵی رێزو وەفای سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی لە نزیکەوە لە تەندروستی هەڤاڵ عومەر سەنگاوی ییان پرسییەوە و هیوای سەلامەتی و تەندروست باشییان بۆ خواست.
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بەڕێزەوە لە رۆڵی فەرماندە و پێشمەرگەی دێرین عومەر سەنگاوییان روانی وەک تێکۆشەرێکی ئازا و سەر راستی گەلەکەمان هەمیشە لە ریزی پێشوەی خەباتی کوردایەتی بووەو یەکێتییەکی بەورەو ئازاو دڵسۆز بوو بۆ گەل و خاکەکەی و یەکێتی ؛ یەکێتی نیشتیمانی شانازی بەو رابردووەو سەروەرییانەوە دەکات کە تێکۆشەرەکەمان تۆماریانکردووە .
لەبەرامبەردا هەڤاڵ عومەر سەنگاوی وێڕایی سوپاس کردنی مەکتەبی سکرتارییەت بۆ ئەو بەسەرکردنەوەیە ، جەختی کردەوە هەر خۆی بە پێشمەرگەی گەلی کورد و یەکێتی دەزانێت و هەر ئەرکێک لەسەر شانی بێت بە ئەمانەت و یەکێتییانەوە جێبەجێی دەکات .