روونکردنەوەی مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی لەبارەی راپرسییەکی ساختە

11:46 - 2022-07-27
کوردستان
608 جار خوێندراوەتەوە

سەرجەم ھەڤاڵانمان ئاگاداردەکەینەوە کە راپرسییەکی ساختە بەناوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیالمیدیا بڵاوکراوەتەوە کە بەھیچ شێوەیەک پەیوەندی بە یەکێتییەوە نییە.
یەکێتیی بۆ هەر چالاکی و راپرسییەک کە بەمەبەست و یەکێتییانە بێت، ئۆرگانی تایبەتمەندی هەیە ئەو ئەرکە لە ئەستۆ بگرێت. بە ئاشکرا لە کەناڵە فەرمییەکانەوە بانگەشەی بۆ دەکات و هەڤاڵ، ئەندام و لایەنگرانی خۆی ئاگادار دەکاتەوە.
بۆیە لێرەوە رایدەگەیەنین لەو راپرسییە ساختەیە بەرپرسیار نین و ئامانج لێی تەنیا بەلاڕێدابردن و چەواشەکردنی هاووڵاتییان، لێدانە لە سەرکەوتن، نوێبوونەوە و گەشەی یەکێتی.
هەروەها داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکەین لە حاڵەتێکی لەم شێوەیەدا، بۆ وەرگرتنی زانیاری پەیوەندی بە دەزگا فەرمییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بکەن تاوەکو هەواڵی هەڵە و چەواشەکارانە بڵاونەکەنەوە.

لەگەڵ رێزدا 

مەکتەبی رێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 
27ی تەممووزی 2022

#مەكتەبی رێكخستن

بابەتە پەیوەندیدارەکان