پێشنیازێک بۆ پێدانی پارە لە بری بەشە خۆراک دەکرێت

09:48 - 2022-07-28
ئابووری
1047 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی عیراق بە نیازە لە بری بەشە خۆراک، راستەوخۆ پارە بە هاووڵاتیان بدات و راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانیش رەخنە لەو هەوڵە دەگرێت.
مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ كاروباری ئابووریی، لە گفتوگۆیەكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەکردووە: ئەنجومەنی وەزیران پێشنیازێكی كردووە، بەمەبەستی دەرکردنی كارتی زیرەك، بۆ ئەوەی لە بری فۆرمی خۆراك، پارە بۆ هاووڵاتیان خەرج بكرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە: عیراق پێویستی بە كاڵا هەیە و ئەوەش پارەی نەختینە دابینی ناكات، هەروەها ئامانجی خۆی ناپێكێت، چارەسەری نەختینە باشتر و ئاسانترە بۆ حكومەت، بەڵام لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیاندا نییە.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، کە پێشتر بڵاوکرابووەوە، ئەنجومەنی وەزیران نیازی هەیە لە بری مادەكانی ناو فۆرمی خۆراك، پارە بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش بكرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان