ئا: كوردستانی نوێ
لە دیدارێكدا لەگەڵ ستۆدیۆی دیجیتاڵ میدیای رۆژنامەی كوردستانی نوێ، ته‌لار له‌تیف رەشید ئەندامی مەكتەبی سیاسیی ی.ن.ك و لێپرسراوی ناوه‌ندی یاسایی، باس له دیوه خراپه‌كانی هه‌مواركردنی یاسای باری كه‌سێتی دەكات، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كە ته‌نها ژن له‌و هه‌مواركردنه زه‌ره‌رمه‌ند نا‌بێـت، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر یاساكه جێبه‌جێ بكرێت، منداڵ و پیاویش به‌هه‌مان شێوه زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن، بەمەش ئەم سەركردەیەی یەكێتی رەهەندێكی مرۆیی لەم دۆسێیەدا ئاشكرا دەكات كە تەنها پەیوەندیی بە رەگەزی مێینەوە نییە.
هەموارەكە جیاوازیی لەنێوان شیعە و سوننە و لە ناو خودی هەردوو مەزهەبەكەشدا دروست دەكات
خراپترین یاسا
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی هه‌مواركردنی یاسای باری كه‌سێتی چۆنه و ئایا كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت؟ ته‌لار له‌تیف ده‌ڵێت: هه‌مواركردن و دواتر بوون به یاسا و ته‌سدیقكردنی هه‌مواره‌كانی یاساكانی باری كه‌سێتی، خراپترین یاسا ده‌بێت له كاتی جێبه‌جێكردنیدا.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات و ده‌ڵێت: ئه‌و هه‌مواركردنه خراپه و له هه‌نگاوه‌كانی داهاتووتردا، چ له عیراق، چ له‌ناو هه‌رێمی كوردستاندا، یاساكه كاریگه‌ریی خۆی ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و تۆمارنامانەی (مدونات) دواتر داده‌نرێن، نووسینه‌وه و جێبه‌جێكردنی تۆمارنامەكان كه خراوه‌ته دوای ده‌رچوونی یاساكه، كاریگه‌ریی سلبی دروست ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه‌ی نازانیت چۆن ده‌نووسرێنه‌وه و ئایا تا چه‌ند دێنه‌وه له‌گه‌ڵ یاساكانی مافی مرۆڤدا، تا چه‌ند دێنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و یاسا په‌سه‌ندكراو، یان واژووكراوانە له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه كه خۆشی په‌سه‌ندی كردووه.
ده‌رچه‌ی خراپ
لێپرسراوی ناوه‌ندی یاسایی ی.ن.ك، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئه‌وانه‌ی باسمان كردن هه‌مووی ده‌رچه‌ی خراپه، له ده‌ره‌نجامی جێبه‌جێكردنی یاساكه دێته‌دی، جگه له‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌كه‌ش واكراوه، گوایه ته‌نها ژن زه‌ره‌رمه‌ند نابێت، بەلکو ژن و منداڵ و پیاویش زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن له جێبه‌جێكردنی یاساكه‌دا.
كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئازادییه‌كان
ئه‌و كه‌سایه‌تییه یاساییه، روونیشیده‌كاته‌وه كه یاساكه، رێگری له ئازادییه‌كانیش ده‌كات و كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌وه‌ی جیاوازی دروست ده‌كات له ناو كۆمه‌ڵگەدا، نه‌ك هه‌ر له نێوان ژن و پیاو و منداڵدا، به‌ڵكو له نێوان سوننه و شیعه‌شدا، دواتریش له‌ناو خودی سوننه و شیعه‌دا، ئەوەش بەبۆنەی ئیجتیهادی جیاوازەوە كه له نێوان تۆمارنامەكاندا دروست ده‌بێت، ئه‌مه كاریگه‌رە سلبییه‌كه‌یه‌تی.
جیاوازیی یاساكان له هه‌رێم
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌رێم ده‌بێت، ته‌لار له‌تیف ده‌ڵێت: راسته له رووی یاساییه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆین و په‌رله‌مانی خۆمانمان هه‌یه، یاسا كارپێكراوه‌كانی خۆمان لێره جێبه‌جێ ده‌كرێن، به‌ڵام له‌كاتی دروستبوونی ناكۆكی له جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه‌دا، ئه‌وا كاریگه‌ریی سلبی دروست ده‌كات له‌سه‌ر هه‌رێمیش، بەتایبەتی له به‌رده‌می دادگای فیدراڵی و له‌كاتی بوونی سكاڵادا، به‌ڵام هیوادارم له داهاتوودا په‌رله‌مان كارێكی دیكه بكات بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئه‌م یاسایه و تێكه‌ڵاوی لایه‌نی سیاسیی نه‌كه‌ن.
به‌ستنه‌وه‌ی به یاسای لێبووردنه‌وه
ته‌لار له‌تیف ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه «به داخه‌وه یاساكه به‌ستراوه به یاسای لێبووردنه‌وه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی سلبی ده‌بێت له‌كاتی جێبه‌جێكردنیدا، به‌و هیوایەی ئێمه وه‌كو چۆن له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵێنمان داوه بۆ پاراستنی ماف و ئازادییه‌كان، به‌و شێوازه بمێنینه‌وه، جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه و وتی: له په‌رله‌مانی داهاتوودا، ئێمه وه‌كو یه‌كێتی كاری جددی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، به‌رنامه‌شمان هه‌یه بۆ ئه‌وه كه كاری جددی له په‌رله‌مانی عیراقیش بكه‌ین له رێگه‌ی فراكسیۆنه‌كه‌مانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین هه‌میشه هه‌نگاوه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌هێزكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ بێت، به‌تایبه‌تی مافی ژنان و منداڵان.