بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ھادی عامری، سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح لە بەغدا كۆبوونەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا دوایین پێشھاتە سیاسییەکان تاوتوێكران و جەخت لەبەردەوامیی گفتوگۆكان كرایەوە لەپێناو گەیشتن بە ئەنجامێكی ئەرێنی و پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز و خزمەتگوزار.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە یەكدەنگی نێوان ئەو هێز و لایەنانە كردەوە كە ئامانجییان دروستكردنی حكومەتێكی نیشتمانییە و وتی، هەوڵەكانمان لەپێناوی گەیشتنە بە سازان و دەربازكردنی وڵات لەو دۆخەی تێیكەوتووە.