قوباد تاڵەبانی بەشداری لە پانێڵی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتەکان لە سلێمانی کروو کە لەلایەن ڤیژن فاوندەیشنەوە سازکرابوو.
لەوبارەیەوە دەڵێت، هەرێمی کوردستان وەک هەر کۆمەڵگەیەکی تر، کۆمەڵگەیەکی فرەڕەنگ و فرەپێکهاتەیە و پڕە لە بۆچوون و ئایدۆلۆژیای جیاواز. گرنگ ئەوەیە چ لە ئاستی سیاسەت و حکومڕانیدا، چ لە ئاستی کۆمەڵایەتیدا ئیدارەی ئەو فرەڕەنگی و جیاوازی و جۆراوجۆرییانە بدەین و گیانی پێکەوەژیان قووڵتر بکەینەوە و رێگە نەدەین هیچ پێکهاتەیەک هەست بە پەراوێزخراوی بکات.
ئەمڕۆ لە پانێڵی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتەکان لە سلێمانی کە لەلایەن ڤیژن فاوندەیشنەوە بەڕێوەچوو، جەختمکردەوە کە پێویستیمان بە سیستمێکی حکومڕانییە لەگەڵ فرەپێکهاتەیی و جۆراوجۆرییەکانی کۆمەڵگەکەماندا بگونجێت.